فۆڕمی ئاگادار کردنەوەی نەخۆشەکانی نەشتەرگەری جوانکاری


سپاس لەوەی کە متمانەتان پێکردین و دەتانەوێت نەشتەرگەری لە مەتەبی ئێمە ئەنجام بدەن. پیویستە کە ئەو بابەتانەی کە بە گشتی لە هەموو نەشتەرگەریەکی جوانکاریدا لە ئارادان بە تەواوی بزانن ئەگەرچی ئەم بابەتانە لە یەکەم پشکنینی پزیشکیدا بە شێوەی تەواو و تایبەت لە هەموو تاکێکدا دیاری دەدەن.

هەموو ئەو نەخۆشانەی کە بۆ نەشتەرگەری جوانکاری سەردانی پزیشک دەکەن بە شوێن ئەنجامێکی ئیدەئالەوەن. بەڵام پزیشکەکان دەزانن کە لە دونیای ڕاستی و ژیانی ڕاستیدا گەیشتن بە ئیدەئالێکی تەواو لە هیچ کارێکدا مومکین نییە لە نەشتەرگەری جوانکاریدا دەبێ بەر لە هەموو شتێک سڵامەتی بافتەکان و کارکردنیان (بۆ نمونە سەبارەت بە لووت هەناسە و …) بپارێزرێت کە بە ئەنجام گەیاندنی ئەم ئەرکە گرینگە گەیشتن بە ئیدەئالی جوانی سنووردار دەکات. پزیشک بە گشتی لە کاتی پشکینی و دیاری کردندا بەشێکی زۆر لەم سنوورانە دەستنیشان دەکات و نەخۆشەکە ئاگادار دەکاتەوە هەرچەندە کە ڕەنگە لە کاتی نەشتەرگەریدا ئەم سنوورانە تا ڕادەیەک کەمتر و زیاتر لە کاتی پشکنینی سەرەتایی پزیشک بن. جیاوازی نەشتەرگەری جوانکاری لە گەڵ هونەری پەیکەر سازی لەوە دایە کە لوت دەبێ دوای نەشتەرگەری زیندوو بێت و کاری خۆی بە دروستی ئەنجام بدات و ئەگەر ئەم لایەنە و سنوورە لەبەر چاو نەگیرێت، پیستی لووت لە ناو دەچێت و ڕەش دادەگیرسێ و هەناسە کێشان زەحمەت دەبێتەوە.

کەوابوو نەخۆش دەبێ بزانێ کە ئامانج لە نەشتەرگەری جوانکاری، باشتر بوون لە چاو دۆخی جارانە و ڕێژەی گۆرناکاریەکان لە هەموو کەسێکدا جیاوازە و ئەم گۆڕانکاریانە لە ژێر کاریگەری رەسەنی پێست، شەویلکە، تەمەن، جۆری ناوچەوان و گۆنا و چناکە و پاراستنی سڵامەتی بافتی و ….دایە کە ئەم فاکتەرانە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە و لە تەمەنێکەوە بۆ تەمەنێکی دیکە جیاوازن. لە کاتی پشکنینی سەرەتایی پزیشکیدا ئەو نەشتەرگەرە بە پێی ئەم فاکتەرانە ڕێژەی ئەنجامی پێشبینی کراو بە نیسبەتێکی زۆر دیاری دەکات. واتە بە پێچەوانەی بۆچوونی هەڵە وا نییە کە بە ئاسانی بتوانرێ بوترێت کە لووتی گۆشتن کەمتر لە لووتی ئێسقانی ئەنجامی دەبێت بەڵکوو کاریگەری ئەم فاکتەرانە لە سەر ئەنجامی نەشتەرگەری زۆر جاران زیاتر لە گۆشتنی و ئێسقانی بوونی لووت دەبێت. لە کاتی پشکنیندا سەرەتاییدا نەشتەرگەرەکەتان ئەم فاکتەرانەتان بۆ باس دەکات و ئەنجامێکی پێشبینی کراوتان تا ڕادەیەک پێ ڕادەگەیێنێت. لە خوارەوە لەو ژمارە لە سەدانە کە هاتوون تەنیا بۆ تێگەیشتنی زایتری بابەتەکەیە و دەنا هیچ ئامرازێک بۆ ئەندازە گرتنی ئەم ژمارانە لە بەر دەستا نییە.

بۆ وێنە لە تەشتەرگەریەک کە بۆ یەکەم جار لە سەر لووت ئەنجام دەدرێت بە پێی ئەو کەسە ڕەنگە بە شێوەی مام ناوەندی لە نێوان ٤٠% تا ٩٠% کێشەکانی لووت چارەسەر بکرێن کە بە گشتی پزیشک لە کاتی پشکنیندا ئەمانەی بۆ دەردەکەوێت و بە نەخۆشەکەی دەڵێت کە بۆ وێنە ٧٠% و یان ٨٠% و یان خود ٩٠% کێشەکانی نەخۆش چارەسەر دەکرێن و نەخۆشەکەش دوای ساڵێک یان زیاتر بەو پێشبینیەی دوکتور دەگات.

لەو نەشتەرگەریانەی کە پێشتر نەشتەرگەریەکی سەرکەوتوویان لە لای پزیشکێکی دیکە هەبوە زۆر جاران پێشبینیەکەی ناڕوون دەبێت و لە نێوان ٢٠% بۆ ٨٠% دەگۆڕێت چوونکە لەم بارودۆخەدا ناتوانین دڵنیا بین لەوەی کە لووت لە سەرەتاوە تا چ ڕادەیەک بەرەو باشی چووە و چ ڕادەیەک ئیمکانی گۆڕانی تێدا ماوە.

ئەگەرچی بەردەوام ئارەزووی ئەوە دەکەن کە هەموو کێشەکانی هەناسە و جوانی لە یەک قۆناغدا ئەنجام بدرێت بەڵام زۆر بە دەگمەن بە هۆی پاراستنی ڕیشاڵەکانی لووت و بە قازانجی نەخۆشە کە بەشە جیاوازەکانی نەشتەرگەری لووت لە چەندین قۆناغدا ئەنجام بدرێت و ئەم خاڵانە بە گشتی بەر لە نەشتەرگەری پێشبینی دەکرێن و بە نەخۆش ڕادەگەیەندرێت بەڵام جاری وایە پێشهاتی چاوەڕوان نەکراو لە کاتی نەشتەرگەریدا و یان خود ڕاستکردنەوە و چاکسازی ڕێشاڵەکانی لووت و پیسبوون و لەبەر چاو نەگرتنی ڕێنوێنیەکان و ئاگاداریەکانی دوای نەشتەرگەری و یان خەسارێک کە دوای نەشتەرگەری لێیدرابێت و زۆر شتی دیکەی لەو چەشنە ئەەوەی لێدەکەوێتەوە و ئەم بابەتانە لە کتێبە ئەمریکاییەکاندا هەتا ٢٠% نەشتەرگەریەکانی لووت لە خۆ دەگرێت. لە ئەزموونی ئێمەدا ئەم بابەتانە تەنیا ١% بووە و لە ٩٩% دا بە یەک قۆناغ نەشتەرگەری چاکسازی کێشەکانی لووت ئەنجام دەدرێت. و لە ١% نەخۆشەکانیش ڕەنگە پێویستی بە چاکسازیەکی کەم دوای یەک ساڵ هەبێت کە دیاری کردنەکەشی ماوەی ساڵێک دەخایێنێت. ئەگەر شتێکی لەم چەشنە ڕوویدا پزیشک هیچ پارەیەک وەرناگرێت و تەنها خەرجەکانی نەخۆشخانە و مەتەب و تێکنێسیەنەکان لە ئەستۆی نەخۆش دەبێت.

دوای نەشتەرگەری بە گشتی شوێنی نەشتەرگەریەکە دەماسێت کە ڕەنگە لووت تا ماوەیەک لە جارانیش خراپتر نیشان بدات کە رەنگە تا ٦ مانگ تەنها نیوەی ئەنجامی نەشتەرگەریەکە دیاری بدات و دوای یەک سڵ ٩٠% ئەنجامەکەی دەبینرێت هەڵبەت بە پێی ڕەسەنی لووت، جاری وایە ڕەنگە تا چەند ساڵیش ماسینێکی زۆر کەمی هەر بمێنێت.

 

 

 

راوێژکاری لەگەڵ دوکتور

22725171 - 9821+
22725195 - 9821+ پەیوەندیی لەگەڵ ئێمە