دەربارەی دوکتور


دەربارەی دوکتور سامی

دوکتور فەتح سامی لە دایکبووی ساڵی ١٣٤٥ لە شاری تارانە و هۆگری زۆری بۆ هونەری نیگارکێشی و پەیکەر سازی و هەروەها فۆتۆگرافی جۆرێک بوو کە تا دوایین دەرفەتەکان، بۆ بەشداری کردن لە تاقیکردنەوەی کونکوری هونەر لە جیاتی پزیشکی دوودڵ بوو. تەنانەت لە سەردەمی دواناوەندیشدا لابراتۆری چاپی وێنەی ئاماتۆڕی لە ناو ماڵدا هەبوو کە زۆربەی کاتەکانی لەوێدا خەریکی چاپی وێنەی ئاماتۆڕی بوو بە هەر حاڵ لە ساڵی ١٣٦٣ بەشداری لە کۆنکوری پزیشکیدا کرد و بە پلەی ٥٨ی کۆنکووری ناوچەی یەک بۆ زانکۆ تاران دەرچوو. ناوبراو لەساڵی ١٣٧١ بروانامەی وەرگرت و دوای سێ ساڵ چالاکی وەکوو پزیشیکی گشتی و تێپەڕ کردنی بەڵێنەکانی خوێندنی لە پەراوێزترین ناوچەکانی وڵات، رێزیدێنتی گوێچکە و قورگ و لووتی لە زانکۆی تاران و نەخۆشخانەی “ئەمیر ئەعلەم” دەست پێکرد.

لە ساڵی ١٣٧٨ توانی لە بواری گوێچکە، قورگ و  لووت بڕوانامەی پسپۆڕی بە ۆلەی یەکەم لە وڵات بە دەست بێنێت دوای ئەوەش بۆردی تایبەتی بە پلەی سێیەم لە سەر ئاستی وڵاتی مسۆگەر کرد.

بە هۆی پێشینەی هونەری، ناوبراو نەشتەرگەری جوانکاری، بە تایبەت لووتی لە ساڵی ١٣٧٦ دەست پێکرد و لە ساڵی ١٣٧٨ بە شێوەی پڕۆفێشناڵ و سەربەخۆ لە بەشتی ناحکومی دەستی بە چالاکی نەشتەرگەری لووت و دەم و چاو کرد. تێکەڵاوی شارەزایی زانستی و توانای هونەری ناوبراو بوو بە هۆی ئەوەی کە بە خێرایی ببێتە یەکێک لە پزیشکانی بە ناوبانگ لە بواری نەشتەرگەری لووت. ناوبانگی تایبەت و هۆگری ناوبراو بۆ راسکردنەوەی ئەو لووتانەیە کە لە لایەن نەشتەرگەرانی دیکەوە نەشتەرگەریەکی سەرکەوتوویان بۆ نەکراوە. نەشتەرگەری لووتی زۆر خوار و گۆشتنی ئاڵۆز کە زۆر کەم لە پزیشکان ئامادەن نەشتەرگەریان بۆ بکەن هەروەها لە هۆکارەکانی ناوبانگی ئەم پزیشکەن هەڵبەتە ئەو بۆ خۆی دەڵێت: ” بەدڵنیاییەوە نەشتەرگەری لووتی سادە و ئێسقانی دەرەنجامی باشتری دەبێت” و لە درێژەدا دەشڵێت: ” هەر کەس دەبێ بەشێک لە کارێک وە ئەستۆ بگرێت و ئێمەش بەشە ئەستەمەکەمان لە ئەستۆ گرتووە” زۆر کەس و تەنانەت هەندێک لە پزیشکانی دیکەش ناوبراو بە باشترین نەشتەرگەری لووت لە ناو ئێران دەزانن بەڵام ئەو پێی وایە کە نەشتەرگەری لووت ئیشێکی هونەریە و زانستێکە کە خەریکی گەشەیە و لە زانستی لە حاڵی گەشە کردنیشدا باشترین هیچ واتایەکی نییە.

ئەگەرچی چەند ساڵ پێش ئێستا دوکتور سامی زۆربەی نەشتەرگەریەکانی جوانکاری دەم و جاوی ئەنجام دەدا بەڵام ئێستا چالاکیەکانی لە سەر نەشتەرگەری لووت و پڕۆتێزی چناکە چڕ کردوەتەوە و پێی وایە کارێک دەبێ قبووڵ بکرێت کە دەبێ تێیدا زاڵتر و شارەزاتر بێت و کارێکیش کە تێیدا شارەزاییەکی ئەوتۆی نییە وا باشترە بە هاوکارەکانی دیکەی بسپێرێت و هەروەها برواشی وایە کە هەر چی پزیشک چالاکیەکانی لە سەر یەک بوار چڕ بکاتەوە توانا و بەهرەی باشتر لەم بوارەدا بە دەست دێنێت و خزمەتێکی باشتری پیدەکرێت بە تایبەت بەشی لووت کە بۆ خۆی جیهانێکی بەربڵاوە بۆ ناسین.

دوکتور سامی بە درێژایی چەندین ساڵ چالاکی بابەتی زانستی جۆراوجۆر و چەندین گوتاری لە کۆنگرە و سمینارە جیاوازەکاندا خستوەتە ڕوو.

لە ساڵی ١٣٨٥ کتێبی ” نەشتەرگەری جوانکاری لووت و دەم و چاو”ی کە زانیاری تەواو لەم بوارەدا بۆ هەموان لە خۆ دەگرێت ، نووسیوە کە لە لایەن ئەم ماڵپەرەوە بە شێوەی پی دی ئێف لە بەشی کتێبی ڕێنمای نەشتەرگەری لووت دادەگیرێت و خوێندنەوەی بۆ ئەو نەخۆشانەی کە دەیانەوێت لە لای دوکتور سامی نەشتەرگەریان بۆ بکرێت زۆر پێویستە.


راوێژکاری لەگەڵ دوکتور

22725171 - 9821+
22725195 - 9821+ پەیوەندیی لەگەڵ ئێمە