پرسيارەکاني هاوشثوه


کام جۆرە لوتانە پێویستیان بە نەشتەرگەری جوانکاری هەیە؟

ئەم پرسیارە زۆر لە لایەن نەخۆشەکانەوە دەپرسرێت کە ئایا “دوکتور، لووتی من پێویست دەکات کە نەشتەرگەری بۆ بکرێت؟”

کەسێک کە دەیەوێت نەشتەرگەریەکی جوانکاری بۆ خۆی بکات دەبێ ئەوە بزانێت کە بڕیاری ئەوەی کە پیویستی بە نەشتەرگەری هەیە یان خود نا زایتر کە هەموان لە سەر ئەستۆی خۆیەتی و پزیشک تەنها دەتوانێت کە پێی بڵێت کە ئایا ئەم کارە جێبەجێ دەبێت یان نا و چەندە لە ویستەکانی نەخۆش بەم نەشتەرگەریە جیبەجێ دەبن. چونکە جوان نەبوون نەخۆشیەکی لەش نییە کە پزیشک بتوانێت بە نەخۆشەکەی بڵێت کە دەبێ نەشتەرگەری بۆ بکرێت هەڵبەتە دەبێ ئەوە لە بەر چاو بگرین کە جاری وایە جوان نەبوون دەتوانێت هەندێک کێشەی دەروونی بۆ تاک دروست بکات.


نەشتەرگەری ڕینۆپلاستی تا چ تەمەنێک ئەنجام دەدرێت؟

سەرەڕای ئەوەی کە لە تەمەنی زۆر تەنانەت ٦٠-٦٥ ساڵانیشدا دەتوانرێت نەشتەرگەری ڕینۆپلاستی ئەنجام بدرێت بەڵام بە هەمان شیوە کە پێشتریش وتمان کوالیتی پیست لە سەر ئەنجامی نەشتەرگەری رینۆپلاستی زۆر کاریگەرە و کوالێتی پێست و تەنانەت کرۆژەکان و هێسکەکانیش بە چوونەسەرەوەی تەمەن دەگۆڕێن و واتە هەرچی تەمەن زیاتر ببێت ئەنجامی نەشتەرگەریەکە لاوازتر دەبێت.

بە چوونە سەرەوەی تەمەن و دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری لە سەر دەم و چاو وەکوو لۆچ و چینەکانی دەوروبەری چاو و ناوچەوان و دەوری دەم ئەندامەکانی دیکەی دەم و جاویش دەکەونە ژێر کاریگەریەوە.

بە هەمان شێوە کە پێشتریش ئاماژەمان پێدا سەرەڕای کوالێتی پێست فاکتەرێکی گرینگی دیکە کە لە سەر ئەنجامی نەشتەرگەریەکە کاریگەری زۆری هەیە جوانی ئەندامەکانی دیکەی دەم و چاوە و بە گشتی کەسانی بە ساڵاچوو لە هەر کام لەم دوو فاکتەرانەدا گۆڕانی نەرێنی بەسەردا هاتووە.

لە کەسانی بە ساڵاچوودا پزیشک دەبێ نەخۆشەکە لەم بابەتانە ئاگادار بکات و ئەگەر کرا نەشتەرگەری دیکەی وەکوو کێشرانی پێستی دەم و چاو و ناوچەوان (لیفتینگ) یا نەشتەرگەری برژەنگەکان و یان خود تەزریقی چەوری بە نەخۆشەکە پێشنیار بکات.

 


چ وەرزێکی ساڵ بۆ ئەنجام دانی نەشتەرگەری لووت گونجاوترە؟

هیچ وەرزێک لە پڕۆسەی نەشتەرگەری لووتدا لە وەرزێکی دیکە باشتر نییە هەرچەندە لە وەرزی گەرمادا گەچ و پانسمان و پێویستی بە خۆشتنی زیاتر نەخۆش تا ڕادەیەک ئازار دەدات بەڵام بە گشتی نەشتەرگەری ڕینۆپلاستی لە هەموو وەرزێکدا ئەنجام دەدرێت و ئەم بانگەشەیە کە لە زستاندا نەشتەرگەری لووت زەحمەتی لە وەرزەکانی دیکە زیاترە ڕاست نییە.


ئایا نەشتەرگەری بۆ جاری دوەم یان روتوش پێویستە؟

بە پێی ئامارەکانی کتێبی پزیشکانی بە ناوبانگی ئەمریکایی نزیک ١٠بۆ ٢٠ لە سەدی ئەو نەخۆشانەی کە نەشتەرگەری ڕینۆپلاستیان بۆ دەکرێت پێویستیان بە نەشتەرگەری بۆ جاری دوەمیش هەیە. وێدەچێت کە ئەم ئامارانە هەندێک زیادەڕۆییان تێدا کرابێت لەبەر ئەوەی کە من لە ئەزموونی نەشتەرگەریەکانی خۆم لە ساڵی ١٣٧٨ بە دواوە زۆرەکەی ١ بۆ ٥/١ لە سەدی نەخۆشەکانم پێویستیان بە نەشتەرگەری دوەم یان هەمان ڕوتوش هەبوە. هەڵبەتە ڕوتوش بە واتەی سەرکەوتوو نەبوونی نەشتەرگەریەکەی پێشتر نییە. بەڵکو مەبەست ئەوەیە کە لە یەکەم نەشتەرگەریدا پزیشکەکە نەیتوانیبێت هەموو کێشەکانی لووت چارەسەر بکات و هەندێک کێشە و گرفتی بچوک هەر مابنەوە. بە دەست نەشتەرگەرێکی کارامە و باشەوە بە هیچ لەونێک لووت نابێ لەو جۆرەی کە پێشتر بووە خراپتری لێبێت مەبەست لەوەی کە ڕەنگە نەشتەرگەریەکی لووت پێویستی بە ڕوتوش هەبێت ئەوەیە کە ڕاستکردنەوەی هەندێک لە کێشەکان لە یەکەم نەشتەرگەریدا سەرکەوتوو نەبووبێت و یان خود تەواو نەکرابێت و پزیشک ئەم کارە لە قۆناغی دوەمدا ئەنجام بدات و نەک ئەوەی کە نەشتەرگەریەکە ببێتە هۆی خراپتر بوونی لووتی نەخۆشەکە. جاری وایە ئەم کارە بۆ چارەسەری کێشەی هەسانە دان ئەنجام دەدرێت، زۆر دەگمەن پێش دێت کە پزیشک بە ئەنقەست ڕاستکردنەوەی بەشێک لە نەشتەرگەری لووت بۆ قۆناغیی دواتر بهێڵێتەوە.

سەرەڕای ئەوە ویستی گشتی لە سەر ئەوەیە کە تا ئەو جێگایەی کە دەکرێت هەموو کێشەکانی لووت چ کێشەی هەناسە دان و چ جوانی هەر لە قۆناغی یەکەمدا چارەسەر بکرێت. تەنانەت ئەگەر کێشەی بچوکیش مابێتنەوە ئەنجامی نەشتەرگەری ڕوتوش پێویستی بە سەبر و تاقەت هەیە و بە پێی جۆری کێشەکە ڕەنگە بۆ ٦ یان ١٢ مانگ ڕوتوش دوا بخرێت بۆ ئەوەی کە بتوانرێت هەم بە وردبینیەکی زیاترەوە کێشەکە بدۆزرێتەوە و هەمیش ماسولکەکانی لووت ئامادەیی پێویستیان بۆ دووبارە کردنەوەی نەشتەرگەری هەبێت. زۆر بە دەگمەن ڕەنگە پزیشک بڕیار بدات تەنانەت لە یەکەم حەفتەکاندا هەوڵی دەستکاری کردنی دووبارەی لووت بدات.


ئایا نەشتەرگەری لووت کاریگەری لە سەر جوان بوونی شوێنەکانی دیکەی دەم و چاویش دەبێت؟

جاری وایە گۆڕانکاری چاوەڕوان کراو لە دوای نەشتەرگەری لووت لە سەر دەم و چاو دەبینرێت بۆ وێنە ئەگەر لووتێک بە ئێسکی پانەوە لە لایەن پزیشکێکی لێوەشاوە و پڕۆفێشناڵەوە بە جوانی و لە جێگایەکی دروستەوە باریک و تەسک بکرێتەوە بە گشتی کوڵم پڕتر و چاوەکان بازتر دەنوێنن. هەڵبەت ئەگەر لە جێگایەکی دروستەوە باریک و تەسک نەکرێتەوە کاریگەری پێچەوانەی دەبێت. هەندێک جار دەتوانرێت بە قیت کردنەوەی لووت کاریگەری پۆزیتیڤی لە سەر شیوازی لێوەکانی نەخۆشەکە دروست بکرێت جاری وایە بە راستکردنەوەی دورستی لووت شێوازی پێکەنین و بینینی پوکەکان لە کاتی پێکەنیندا چاک دەبێت.

سەرەڕای ئەمانە ئەگەر فاکتەرێکی زۆر نەرێنی لە سەر ڕوخسار هەبێت باشترین نەشتەرگەری لووتیش ناتوانێت لایببات و جوانیەکی ئەوتۆ بەو کەسە ببەخشێت. یەکێک لەو نەشتەرگەریانەی کە بە داخەوە زۆر لە لایەن خەڵکەوە نەناسراوە نەشتەرگەری چناکەیە کە زۆربەی جاران زۆر بە ئاسانی و تەنها بە بێ سڕ کردنێک ئەنجام دەدرێت و کێشەی کەمتریش لە نەشتەرگەری لووت دروست دەکات بەڵام جاری وایە کاریگەریەکەی زۆر لە نەشتەرگەری لووت زیاتر دەبێت چونکە چناکەی بەپاشدا شکاوە دەبێتە هۆی ئەوەی کە لووت زەق بێتەوە و لە ڕادەبەدەر قیت بێتەوە و رەنگە ئەو کێشەی کە ئەو کەسە پێی وایە هی لووتیەتی بە نەشتەرگەری چناکە بە شێوەیەکی باشتر چارەسەر بکرێت تا ئەوەی کە نەشتەرگەری لووتی بۆ بکرێت. جاری وایە لە چناکەی ئاسایی و نە زۆر بچووکیشدا بە گەورە کردنەوەی چناکە دەتوانرێ نەشتەرگەریەکی جوانتری لووت بۆ نەخۆشەکە بکرێت.

.


ئایا هەناسە هەڵکێشان لە ڕێگەی لووتەوە دوای نەشتەرگەری ڕینۆپلاستی ئەستەمتر دەبێت؟

ئەگەر چی بە گشتی دوای نەشتەرگەری ڕینۆپلاستی لووت بچوکتر دەبێتەوە بەڵام ئەگەر نەشتەرگەریەکە بە ودری و بە تەکنیکی نوێوە ئەنجام بدرێت ئەم بچووک بوونەوە لە سەر ڕێگەی هەوا نابێت و هەناسە هەڵکێشان ناکەوێتە ژیر کاریگەریەوە. سەرەڕای ئەمە بە گشتی ١-٣ مانگ دوای نەشتەرگەری ئەگەری ئەوە هەیە بە هۆی هەڵامسانی ناو لووتەوە تا ڕادەیەکی کەم لووت گیران هەبێت کە دەبێ دوای ئەو ماوەیە چاک بێتەوە. ئەگەر چاکیش نەبۆوە دەبێت بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە هەوڵ بدرێت. لەو نەخۆشانەی کە دوچاری ئالێژری لووتن جاری وایە تا ساڵێک دوای نەشتەرگەری ڕینۆپلاستی ئالێرژی توندتر دەبێتەوە و پێویستی بە کارهێنانی دەوا و دەرزی زیاتر دەبێت بەڵام بە بەکارهێنانی دورستی دەواکانی دژە ئەلێرژی دەبێ هەناسە هەڵکێشان باشتر ببێتەوە. جاری وایە هێشتنەوەی خواری ناو لووت و جاری واشە گەورەیی شاخەکەکان و یان ترازانیان بەرەو ناوەوە و یان خود تەشەنە سەندنی شاخەکەکان هۆکاری ئەم گیرانەی لووتن و بە دەگمەن تێکەوتنی کرۆژەکان هۆکاری ئەم کێشانەی هەناسە هەڵکیشانن و هەموو ئەوانە ئەگەر پزیشکێکی باش و شارەزا بێت کەمتر ڕوو دەدەن و تەنانەت ئەگەریش ڕوو بدەن بە ئاسانی چارەسەریان بۆ دەکرێت.

لە ڕاستیدا دوای نەشتەرگەریەکی ڕینۆپلاستی باش هەناسە هەڵکێشانی نەخۆش لە جاران باشتر دەبێت (هەڵبەت دوای ١ تا ٣ مانگ) و یان ئەوەی کە هیچ گۆڕانێکی بەسەردا نایات و بەڵام خراپتر بوونی بە هیچ لەونێک سروشتی نییە مەگەر نەخۆش توشبوو بە ئالێرژی بێت کە ئەویش بە دەوا و دەرمان چارەسەر دەکرێت.


ئایا نەشتەرگەری لووت بە لەیزەڕیش ئەنجام دەدرێت؟

ئەگەر زۆر سادە بڵێین لەیزەڕ تیشکێکی بە هێزە کە دەتوانێت بە تینێکی زۆر بافتەکان بتوێنێتەوە و وەکوو ڕۆڵی تیخی نەشتەرگەری ببێت و وێڕای ئەوەی کە ئەگەر دەمار و رەگیش بسووتێنێ کەمتر خوێنی لێ دەڕژێت.

رەنگە بتوانین نەشتەرگەری بە لەیزەڕ بە هەویەی لەحیم کاری بچوێنین بەڵام لە جیهنادا تا ئێستا هیچ نەشتەرگەریەکی ڕینۆپلاستی بەم شێوازە نەکراوە و لە بەنرەتدا ئەنجامی ئەم نەشتەرگەریە بەم شێوازە مومکین نابێت و تەنانەت ئەگەر بشکرێت هیچ ئەنجامێکی نابێت. هۆکاری بوونی ئەم بانگەشەیە کە هەندێک لە نەخۆشەکان دەڵێن کە هەندێک لە پزیشکان لووت بە لەیزەڕ نەشتەرگەری دەکەن ناڕوونە. رەنگە هۆکارەکەی ڕەش هەڵگەڕان و هەڵامسانی کەمتر لە لایەن بزیشکەوە و یان جۆرێ ئەو قاڵبە پلاستیکیە کە زۆر جار لە جیاتی گەچ بە کار دەبرێت. بە هەر حاڵ دەبێ ئەوە بزانن کە لە نەشتەرگەری ڕینۆپلاستیدا لەیزەڕ ناتوانێ بە کار بهێندرێت.

 

.


شوێنی نەشتەرگەری لووت دەبێ کوێ بێت؟

لە سەردەمی پێشکەوتووی ئەمڕۆدا زۆربەی نەشتەرگەریەکانی وەکوو ڕینۆپلاستی و نەشتەرگەریە جوانکاریەکان لە ناوەندەکانی نەشتەرگەری یا لە کلینیکەکان ئەنجام دەدرێت کە لە وڵاتی ئێرانیش بە هەمان شێوەیە. لەبەر ئەوەی کە ئەم کارە لە ڕووی تێچوو و خەرجەوە بە بەراورد لە گەڵ نەخۆشخانەی ئاسایی و گشتی باشترە. بارودۆخ و کەرەستەکانی ژووری نەشتەرگەری و بەشی نەشتەرگەری لە ناوەندەکانی نەشتەرگەری هیچ جیاوازیەکی لە گەڵ نەخۆشخانە گشتی و ئاساییەکان نییە. نەشتەرگەری زۆر قورس کە رەنگە پیویستی بە بەستەری بوونی درێژ ماوە هەبێت لە ناوەندەکانی نەشتەرگەری ئەنجام نادرێت.

ویدەچێت کە هەر ئیستا زۆربەی نەشتەرگەریەکانی جوانکاری لە ناوەندەکانی نەشتەرگەری ئەنجام بدرێن و ڕێژەی ئەم عەمەلانە لە نەخۆشخانە گشتیەکان زۆر کەمترە. بە داخەوە ئێستاش دەبیستین کە هەندێک لە پزیشکەکان نەشتەرگەری ڕینۆپلاستی لە مەتەبەکانی خۆیان ئەنجام دەدەن (کە بێجگە لە هەندێک بابەتی سەرپێیی) ئەنجامی ئەم نەشتەرگەریانە لە مەتەبی پزیشکی کارێکی شیاو نییە.

 


نەشتەرگەری لووت چەندە دەخایێنێت و ماوەی بەستەری کران چەندەیە و ئایا شەو لە نەخۆشخانە دەمێنینەوە؟

نەشتەرگەریەکی جوانکاری لووت بە پێی کێشە و ئاڵۆزیەکانی رەنگە پیویستی بە ١ کاژێر تا ٥/٣ کاژێر کات هەبێت. هەڵبەتە جۆری تەکنیکی نەشتەرگەری(ئاوەڵا یا داخراوبوون) و خێرایی پزیشکی نەشتەرگەریش دەتوانن کاریفەریان لە سەر ماوەی نەشتەرگەری هەبێت. بەڵام بە شێوەیەکی گشتی نەشتەرگەریەکی ورد و چاک لە سەر لووتێکی ئاسایی نزیک ٢ کاژێر دەخایینێت.

هەڵبەتە کاتێکی زۆریش بۆ بێهۆش کردن و ڕیکاوێری (سەر خۆ کەوتنەوەی تەواو) تەرخان دەکرێت کە ئەگەر ئەم کاتانەش لە ژمار بێنین رەنگە نەخۆش ٦ تا ٧ کاژێر لە ژووری نەشتەرگەریدا بە سەر ببات و دوای هاتنە دەر لە ژووری نەشتەرگەری و گواستنەوەی نەخۆش بۆ بەخش نزیکەی ٣ تا ٦ کاژێریش نەخۆش لە بەخش پشوو دەدات و ئەگەر ڕەوشی تەندروستی گونجاو بێت هەر ئەو ڕۆژە دەتوانیت بچێتەوە بۆ ماڵ.

.


ئایا دوای نەشتەرگەریەکە تامپۆن لە ناو لوت دادەنێن؟

ئەو شتەی کە زۆربەی نەخۆشەکان لە نەشتەرگەری لووت دەترسێنێ دانانی تامپۆن لە ناو لووتە. لەبەر ئەوەی کە بە داخەوە جۆری ئەو تامپۆنەی کە هەندێک لە پزیشکان بۆ نەخۆشەکانیان دادەنێن ئەزموونێکی تاڵ لە دوای نەشتەگەری لە کاتی هێنانە دەرەوەی تامپۆن لە ناو لووت بۆ نەخۆشەکە بە جێ دێڵێت، ئەگەرچی دەبێت کە لە زۆربەی نەخۆشەکان تامپۆن هەر داشنەنرێت بەڵام من بە هۆی سوودێکی کەمی کە دانەنانی تامپۆن هەیەتی نابێت نەخۆش توشی مەترسی ڕاسانی خوێنی هەر چەند کەمیش بێتەوە. هەندێک جار تامپۆنێکی نەرم و نیان لە ناو لوتی نەخۆشەکانم دادەنێم بە هەر حاڵ زۆربەی جاران پڕۆسەی نەشتەرگەری لووت تەنانەت بە بێ تامپۆنیش نەخۆشەکە ٣ بۆ ٤ ڕۆژ بە هۆی هەڵامسانی ناو لووتەوە ناتوانێ بە ئاسانی هەناسە هەڵبکێشێت بەڵام بە هۆی نەرمی جۆری ئەو تامپۆنەی کە بە کار هاتووە بە گشتی هێنانە دەرەوەی تامپۆن زۆر ئاسان و ڕەنگە بێ هیچ ژانێکیش بێت.

 


ئایا ئێوە لووت لە گەچ دەنێن یان شتێکی دیکە بە کار دێنن؟

بە گشتی دوای پڕۆسەی نەشتەرگەری لووت بۆ کەم کردنەوەی هەڵامسان و ڕاگرتن و لە جوڵە خستنی لووت چەسپ بە کار دێنن و پاشان قاڵبێکی پلاستیکی لە سەر دادەنرێت. تەنها لە هەندێک بابەتی دەگمەن کە کارێکی زۆر کەم لە سەر لووت کراوە دەتوانین تەنها قەناعەت بە لێدانی چەسپێک بکەین. وەکوو هەر ئەندامێکی دیکەی لەش کە توشی هەڵامسان دەبێت فێنک کردنەوە و بێ جوڵە ڕاگرتنی و ڕاست ڕاگرتنی ئەو خاڵە نەگۆڕانەن کە هەڵامسان و خوێنتێزان کەم دەکاتەوە. لە لووتیشدا دانانی قاڵب و چەسپ لێدان بۆ لە جوڵە خستنی لووت یارمەتیدەر دەبێت و وێڕای ئەوەی کە بە هۆی گوشار خستە سەر لووتیش ڕێگری لە تێزانی خوێن لە لووتدا دەکات.

بە گشتی قاڵبەکە نزیک یەک بۆ دوو حەفتە لە سەر لووت دەمێنێتەوە و دوایەش بە لەبەر چاو گرتنی دۆخی لووتی نەخۆشەکە لە نێوان ٢ بۆ ٥ حەفتە چەسی لێدەدرێت کە ئەم کارەش تەنها بۆ ئەوەی هەڵامسانەکەی کەم بکاتەوە و نەهێڵێ خوێنی تێبزێت و بە گشتی هیچ کاریگەریەکی لە سەر فۆڕم و شێوازی لووت نییە.

 


راوێژکاری لەگەڵ دوکتور

22725171 - 9821+
22725195 - 9821+ پەیوەندیی لەگەڵ ئێمە