تەمەنی گونجاو بۆ نەشتەرگەری لووت چ کاتێکە؟
تەمەنی گونجاو بۆ نەشتەرگەری لووت چ کاتێکە؟
وڵامی ئەم پسریارە بڕێک ئاڵۆزە. لە هەندێک بابەتی وەکوو کێشەی زگوماک وەکوو قەڵشتی لێو و دەم ڕەنگە قۆناغەکانی سەرەکی لووت هەر لە سەردەمی شیرخواردنەوە دەست پێ بکات. بەڵام بە شێوەیەکی گشتی لە کەسێکی ئاساییدا کە دەیەوێت نەشتەرگەری ڕینۆپلاستی بکات ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەریە لە دوای تەواو بوونی گەشەی ئێسکی لووت و دەم و چاو واتە نزیک بە ١٥ ساڵان (کچان ١٤ و کوڕانیش ١٦ ساڵان) ئەنجام دەدرێت.
هەڵبەتە لە هەندێک نموونەی وەکوو گیرانی توندی لووت لە تەمەنی خوارتریش ئیمکانی نەشتەرگەری سنووردار بۆ لووت هەیە بەڵام بە گشتی نەشتەرگەری پلاستیکی ڕینۆپلاستی لە بواری جەستەییەوە دەتوانێ لە کچاندا لە تەمەنی ١٤ ساڵان و لە کوڕانیشدا لە ١٦ ساڵان بە دواوە ئەنجام بدرێت بە هۆی ئەوەی کە تەمەنی یاسایی بۆ هەموو جۆرە نەشتەرگەریەک ١٨ ساڵانە واتە پێش لە ١٨ ساڵ ئەنجامی هەموو جۆرە نەشتەرگەریەک پێویستی بە ڕەزامەندی دایک و باوکی نەخۆشە و لە دوای ئەم تەمەنەیە کە ئەم ئەرکە دەکەوێتە ئەستۆی خودی نەخۆشەکە بە گشتی هەوڵ دەدرێت کە ئەم نەشتەرگەریە لە تەمەنی ١٨ ساڵان بەرەو سەر ئەنجام بدەین.
هەڵبەتە لە ١٨ ساڵان بەم لاوە ئەم نەشتەرگەریە بۆ کەسانێک کە هاوسەرگیریان نەکردوە پێویستی بە ڕەزامەندی دایک و باوکیان و کەسانێکیش کە ژیانی هاوبەشیان پێکهێناوە پێویستی بە ڕەزامەندی هاوسەرە. ڕەنگە گرینگتر لە خۆناسینی و بلوغی جەستەیی ئەو کەسە بلوغی دەروونی و فکری بێت کە کاتێکی تایبەتی ناتوانین بۆ دیاری بکەین بەم حاڵەشەوە پزیشکی نەشتەرگەر دەبێ سەرنج بادتە ئەوەی کە ئەو کەسەی دەیەوێ نەشتەرگەری ڕینۆپلاستی بکات لە ڕووی عەقڵی و دەروونیەوە خۆی ناسیوە یان نا.
راوێژکاری لەگەڵ دوکتور
22725171 - 9821+
22725195 - 9821+ پەیوەندیی لەگەڵ ئێمە