ئایا نەشتەرگەری بۆ جاری دوەم یان روتوش پێویستە؟

بە پێی ئامارەکانی کتێبی پزیشکانی بە ناوبانگی ئەمریکایی نزیک ١٠بۆ ٢٠ لە سەدی ئەو نەخۆشانەی کە نەشتەرگەری ڕینۆپلاستیان بۆ دەکرێت پێویستیان بە نەشتەرگەری بۆ جاری دوەمیش هەیە. وێدەچێت کە ئەم ئامارانە هەندێک زیادەڕۆییان تێدا کرابێت لەبەر ئەوەی کە من لە ئەزموونی نەشتەرگەریەکانی خۆم لە ساڵی ١٣٧٨ بە دواوە زۆرەکەی ١ بۆ ٥/١ لە سەدی نەخۆشەکانم پێویستیان بە نەشتەرگەری دوەم یان هەمان ڕوتوش هەبوە. هەڵبەتە ڕوتوش بە واتەی سەرکەوتوو نەبوونی نەشتەرگەریەکەی پێشتر نییە.

بەڵکو مەبەست ئەوەیە کە لە یەکەم نەشتەرگەریدا پزیشکەکە نەیتوانیبێت هەموو کێشەکانی لووت چارەسەر بکات و هەندێک کێشە و گرفتی بچوک هەر مابنەوە. بە دەست نەشتەرگەرێکی کارامە و باشەوە بە هیچ لەونێک لووت نابێ لەو جۆرەی کە پێشتر بووە خراپتری لێبێت مەبەست لەوەی کە ڕەنگە نەشتەرگەریەکی لووت پێویستی بە ڕوتوش هەبێت ئەوەیە کە ڕاستکردنەوەی هەندێک لە کێشەکان لە یەکەم نەشتەرگەریدا سەرکەوتوو نەبووبێت و یان خود تەواو نەکرابێت و پزیشک ئەم کارە لە قۆناغی دوەمدا ئەنجام بدات و نەک ئەوەی کە نەشتەرگەریەکە ببێتە هۆی خراپتر بوونی لووتی نەخۆشەکە. جاری وایە ئەم کارە بۆ چارەسەری کێشەی هەسانە دان ئەنجام دەدرێت، زۆر دەگمەن پێش دێت کە پزیشک بە ئەنقەست ڕاستکردنەوەی بەشێک لە نەشتەرگەری لووت بۆ قۆناغیی دواتر بهێڵێتەوە.

سەرەڕای ئەوە ویستی گشتی لە سەر ئەوەیە کە تا ئەو جێگایەی کە دەکرێت هەموو کێشەکانی لووت چ کێشەی هەناسە دان و چ جوانی هەر لە قۆناغی یەکەمدا چارەسەر بکرێت. تەنانەت ئەگەر کێشەی بچوکیش مابێتنەوە ئەنجامی نەشتەرگەری ڕوتوش پێویستی بە سەبر و تاقەت هەیە و بە پێی جۆری کێشەکە ڕەنگە بۆ ٦ یان ١٢ مانگ ڕوتوش دوا بخرێت بۆ ئەوەی کە بتوانرێت هەم بە وردبینیەکی زیاترەوە کێشەکە بدۆزرێتەوە و هەمیش ماسولکەکانی لووت ئامادەیی پێویستیان بۆ دووبارە کردنەوەی نەشتەرگەری هەبێت. زۆر بە دەگمەن ڕەنگە پزیشک بڕیار بدات تەنانەت لە یەکەم حەفتەکاندا هەوڵی دەستکاری کردنی دووبارەی لووت بدات.

 

راوێژکاری لەگەڵ دوکتور

22725171 - 9821+
22725195 - 9821+ پەیوەندیی لەگەڵ ئێمە