جوانی چیە؟

ئەم پرسیارە بەر لەوەی کە پرسیارێکی بواری پزیشکی بێت پرسیارێکی فەلسەفیە. ئەگەرچی زانستی ئێستتیک یان خود جوانی ناسی بە شێوەیەکی تایبەت لە سەدەی بیستەمدا ئاوڕی لێدرایەوە بەڵام لە سەردەمی ئەفلاتۆنەوە جوانی پێناسە کراوە ولامگەلێکی وەکوو، بوونی هاوسەنگی لە تەوەر و توانای وروژاندنی هەستێکی خۆش و چێژ و هێمنی و شادی لە ناو بەردەنگ بۆ پێناسە کردنی جوانی هاتوون. هەرچەندە کە خودی ئەم پێناسەکردنانەش پیویستیان بە شیکردنەوەیەکی زیاتر هەیە. لە ئێستادا فەلسەفەش بە دوای خستنە ڕووی پێناسەیەکی هەمیشەیی و کۆتایی لە جوانی نییە. کانت لە پیناسە کردنی جوانیدا ئاماژە بە مانەوەیی هەمیشەیی دەکات واتە جوانی راستەقینە ئەو جوانیەیە کە بە هۆی تێپەڕ بوونی زەمەن و  گۆڕانی مۆد و ویستەکان هەر وەک خۆی سەرنج ڕاکێش  بمێنێتەوە و سەرنجڕاکێشیەکەی نەکەوێتە ژێر کاریگەری گۆڕانی مۆد و کلتوورەکانی بەردەنگەوە.

لە سەردەمی مۆدێڕن جوانیان لە ژێر کاریگەری پەیوەندی تاک لە گەڵ بابەت وەسف کردوە و گۆڕانکاری کلتووری و ئابووری و بانگەشەکانی لە تێگەیشتنی جوانی و پێناسە کردنی بە کاریگەر وەسف کردوە. بە شێوەیەک کە دەیبینین بە هۆی بانگەشە و پڕۆپاگەندای جیهانی پێوەرەکانی جوانی جل و بەرگ و یەکدەست بوون و مۆد و عامەپەسەند بوون لە بەهرەکاندا تەنانەت لە چینە فەرهەنگیەکانیشدا خێراتر بووە.

هێربێرت رید دەڵێت: جوانی هەستی دیاری کردنی پەیوەندی بە چێژە کە مرۆڤ لە مامڵە کردن لە گەڵ جیهانی دەوروبەری دەخاتە ژێر کاریگەریەوە.

 

zibayi-chist1

ئەرەستو لە وڵامی ئەم پرسیارەدا کە بۆچی مرۆڤەکان زیاتر جوانی جەستەیان بۆ گرینگە دەڵێت: کەس ناتوانێت ئەم پرسیارە بێنیتە گۆڕ مەگەر ئەوەی کە بۆ خۆی کوێر بێت. بە شێوەیەکی ساکارتر ئارەزووی جوانی  بە شتێک وەسف دەکات کە پێویستی بە ڕونکردنەوە و هۆکار نییە واتە جوانی هەر ئەو شتەیە کە کە ئێمە خۆشمان لێی دێت بە هەر حاڵ ئارەزووی جوانی وایە کە لە هەندێک خێڵی بیابانەکانی کالاهاری تەنانەت لە سەردەمی نەهامەتی و قات و قڕیشدا خەڵک ڕۆن بۆ جوانی پێستیان بە کار دێنن و لە وڵاتی ئەمریکا برە پارەیەک کە بۆ جوانی خەرج دەکرێت زیاتر لە پارەیەکە کە بۆ خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی و خوێندن تەرخان دەکرێت. هەموومان لە دڵی خۆماندا دەزانین کە جوانی شتێکی کە دەمانەوێت.

zibay-chist2

 

 

zibayi-chiste3

 

zobayichist3

 

ڕەنگە گرینگی دان بە جوانی جەستەیی جا چ دەم و چاو و چ ئەندامەکانی لەش بە هۆی میکانیزمی سروشتی بۆ ئاسانکاری کردن بە مەبەستی زاوزێ کردنە و ئەم میکانیزمە بووەتە هۆی ئەوەی کە مناڵێکی بچوک و لاواز لە بەر چاومان جوان و لەبەر دڵان بێت بۆ ئەوەی بۆ مانەوە و ئاگا لێبوونی هەوڵ بدەین و یان خود جوتت بوون لە گەڵ جووتێکی جوان لە بواری ڕواڵەتیەوە (کە نیشانەی سڵامەت و توانایی باشی زاوزێ کردنی ئەوە) ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی کە هێزی سێکسی لە خۆڕا و لە تەک جووتێک کە ناتوانێت زاوزێ بکات بە فیڕۆ نەچێت و ڕەنگە هەر بەم هۆیەشەوە بێت کە سەرەڕای ئەم هەموو مۆد و سەلیقەیە بە گشتی هەموو فەرهەنگەکان چاوی گەورە، قژی گەش، پێستی لووس و ناسک و بێ چرچ و لۆچ و یان خود کەمەری باریک لە ناو ژن و سینگی بە هیز و ماسیلکەیی لە پیاو سەرنج ڕاکێشن لە ڕاستیدا هەمو ئەوانە نیشانەی تەندروستی ئەو کەسەیە و سروشت لەم ڕێگایەوە تاکەکان بەروە جووتەی باش بۆ زاوزێ کردن بە شانسێکی گەورەوە ڕێنوێنی دەکات و لە ڕاستیدا ئەم ئارەزووی جوانیە بە شێوەیەکی ژێنێتیکی لە ناو دەروونی مرۆڤدا جێگیر کراوە یەکێک لە ڕێگاکانی بەردەوام بوونی ژیانە. هەڵبەت ئەم میکانیزمانە سەرەڕای ئەوەی کە زۆر بە باشی کاریان کردوە بەڵام هەڵەشیان کەم نەبوون. لە سەردەمی دورست بوونی شارستانیەتەوە و بە تایبەت شارستانیەتی هاوچەرخ ئەوەندە ئەم میکانیزمە دەستی تێوەردراوە کە بایەخی دیاری کردنێک کە لە ڕابردوودا بووی لە دەست داوە. ئەم لێکدانەوانە رەنگە تەنها بەشێک لە بابەتەکە باس بکەن بەڵام بە هەر حاڵ ئەم بابەتە کە جوانی و ئارەزووی جوانی دیاردەیەکی کلتووریە و  مۆد و ڕێکلام کردن ڕیشە سەرەکیەکانیەتی وێدەچێت کە دروست نەبێت. سەرەڕای ئەوەی کە مۆد و ڕیکلام و بانگەشەکان زۆر کاریگەرن بەڵام ڕیشەی سەرەکی لە دەروونی مرۆڤ دایە.

zibayi-chist3

زیاتر باس کردن لە ڕیشەکانی جوانی ناسی و پەیوەندی لە گەڵ جوان دەم و چاو لە توانای ئەم کتێبە بەدەرە. بۆ نمونە وڵامی ئەم پرسیارە کە بۆچی بە گشتی گەورە بوونی لووت لە جوانی کەم دەکاتەوە زۆر ئاسان نییە. بەڵام لە سەردەمانێکەوە کە هونەرمەندان و پەیکەرسازانی وەکوو لێئۆناردۆ داوینچی هەوڵی کێشانەوەی ڕیالیستی دەم و چاو و ئەندامەکانی مرۆڤیان دا هاوسەنگیەکانیان لە نێوان ئەندامانی دەم و چاو و تەنانەت لەش و لاری مرۆڤ پاراست.

zobayi9

 

ئەگەرچی دروستر بوونی ئەم هاوسەنگیانە لە سەر دەم و چاوی کەسێک ئەو کەسە جوانتر دەکات بەڵام جوانی دەم و چاو تەنها بەرهەمی پاراستنی ئەم هاوسەنگیە نییە. دەم وچاوی جوان پەیوەندی بە گۆنا، چناکە، زاوویەکانی شەویلکە، کوالێتی و بڵاوکردنەوەی بافتی نەرم و چەوری لە سەر دەم و چاو، فۆڕمی لێوەکان، شێوازی ڕوانی برۆ و برژەنگەکان و فۆڕی ددانەکان و… هەیە. فاکتەرێکی زۆر گرینگی دیکە پێستە. چونکە دوا پۆشێنەری ئێسکی دەم و چاوە و ڕەنگە پێستی ئەستوور ببێتە هۆی ئەوەی کە دەم و چاوێکی کە ئەم هاوسەنگیانەی تێدا بەدی بکرێن زۆر جوان بەر چاو نەیات و بە پێچەوانەش پێستێکی جوان ناهێلێت هەندێک کێشەی بچوکی ئێسکانەکانی دەم و چاو ببینرێت.

zibayi-soorat

 

فاکتەرێکی زۆر گرینگی دیکە کە هەمیشە لە یاد دەکرێت ڕۆڵی میمیکی دەم و چاو واتە ماسولکەکانی دەم و چاوە کە تا ڕادەیەکی زۆر لە ژێر کاریگەری دۆخی دەروونی و هەستی ئەو کەسە دایە. بە دڵنیاییەوە بۆتان دەرکەوتووە لە کاتێکدا کە لە بارودۆخێکی دەروونی گونجاودا نین و یان خود ماندوو و توڕەن دەم و چاوتان جوانی ئەو کاتانەی نییە کە دڵخۆشن و خەو و خواردنی باشتان هەیە. ئەم گۆڕانە لە جوانیدا زیاتر بە هۆی کاری ماسولکەگەلێکی وردە کە لە دەم و چاو دان و حاڵەتی ئەندامانی دەم و چاو وەکوو برۆکان، ناوچەوان، کوڵمە، چاو، لێو و هتد دەخاتە ژێر کاریگەری خۆیەوە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە ژێر کاریگەری دۆخی دەروونی و هەستی ئەو کەسەدا دەبێت. بە شێوەیەک کە جاری وایە دەتوانین وشەی “زمانی ڕوخسار” بە کار بێنین. بۆ نمونە ئێوە زۆر بە ئاسانی لە دەم و چاوی هەموو کەسێکدا هەستی توڕەیی، دڵەڕاوکێ، ترس، شادی، خەمۆکی و هتد دەخوێننەوە. جاری وایە بوونی هەستێک لە ماوەیەکی درێژخایەندا کاریگەری هەمیشەیی لە سەر دەم و چاو دادەنێت کە بە هۆی بە هێزتر بوونی ماسولکەکانی تایبەت بەو حاڵەتە و یان خود دورست بوونی لۆچی سەر پێست بە هۆی جوڵەی بەردەوامی ماسولکەکانی ئەم حاڵەتەیە و ئەم بابەتە دەتوانێت تا ڕادەیەک کەسایەتی ئەو کەسە لە یەکەم نیگادا بناسن.

Comments

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

*
*

راوێژکاری لەگەڵ دوکتور

22725171 - 9821+
22725195 - 9821+ پەیوەندیی لەگەڵ ئێمە