ئایا ئەگەر لووت بە هۆی لادانەوە گیرابێت دەبێ لە دوو قۆناغدا نەشتەرگەری بۆ بکرێت؟

ئایا ئەگەر لووت بە هۆی لادانەوە گیرابێت دەبێ لە دوو قۆناغدا نەشتەرگەری بۆ بکرێت؟

هەر چەندە کە وڵامی ئەم پرسیارە لە ڕوانگەی هەموو پزیشکێکەوە دەتوانێ بە دڵخوازی خۆی تا ڕادەیەک جیاواز بێت بەڵام بە گشتی وا باشترە ئەگەر بڕیار وایە لووت بە هۆی کێشەی هەناسە دانەوە نەشتەرگەری سینۆپلاستی بۆ بکرێت (نەشتەرگەری ڕاستکردنەوە لادانی کۆڵەکەی ناو کونی لووت) و وای بۆ بچین کە نەخۆشەکە ئەگەری ئەوەی هەیە کە لە داهاتوودا بیەوێت کە نەشتەەرگەری ڕینۆپلاستی بۆ بکرێت وا باشترە کە نەشتەگەری لادانی لووت هاوکات لە گەڵ نەشتەرگەری ڕینۆپلاستی ئەنجام بدرێت چونکە بە گشتی نەشتەرگەری ڕینۆپلاستی لە سەر کەسانێک کە تیغەی لووتیان لە لایەن پزیشکێکی دیکەوە پێشتر نەشتەرگەری کراوە زەحمەتترە و ئەگەری ئەوەشی هەیە کە ئەنجامێکی تا ڕادەیەک لاوازتریشی هەبێت.

هەڵبەت ئەمە تەنها بۆچوونێکی گشتیە و جاری واشە دتوانرێت کە تەنانەی ڕاستکردنەوەی تیغەی لووت ئەگەر لە سەر لاری لووت زۆر کاریگەری نەبێت بۆ دوای نەشتەرگەری ڕینۆپلاستی دابنێین. سەرەڕای ئەمە بە ڕای من دواخستنی نەشتەرگەری ڕینۆپلاستی بۆ دوای نەشتەرگەری ڕاستکردنەوەی تیغەی لووت کارێکی زۆر دروست نییە. واتە ئەگەر نەخۆش پێویستی بە هەر دوو جۆری نەشتەرگەریەکە هەبێت وا باشترە کە هەر دوو نەشتەرگەریەکە بە یەکەوە ئەنجام بدرێت.

Comments

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

*
*

راوێژکاری لەگەڵ دوکتور

22725171 - 9821+
22725195 - 9821+ پەیوەندیی لەگەڵ ئێمە