ئایا شێوازەکانی پڕۆسەی نەشتەرگەری لووت جیاوازن؟

ئایا شێوازەکانی پڕۆسەی نەشتەرگەری لووت جیاوازن؟

ئەگەرچی لە مێژووی نەشتەرگەریدا شێوازی جۆراوجۆر بۆ نەشتەرگەری ڕینۆپلاستی ناویان لێبراوە بەڵام لە ئێستادا دوو شێوازی سەرەکی بۆ ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەریە هەیە کە یەکەمیان داخراو و دوەمیان ئاوەڵایە.

 

 

لە شیوازی داخراودا بڕینە سەرەکیەکان لە ناو لووت دان و لە کاتێکدا کە لە شێوازی ئاوەڵادا کۆڵەکەی خوارەوەی لووت بە بچووکی دەبڕێت و جاری واشە لە تەنیشت پەڕەی لووتەوە ئەم بڕینانە بۆ بچوک کردنەوەی کونەکانی لووت ئەنجام دەدرێن و لە هەر دوو شێوازەکەشدا ئەنجام دەدرێت و پەیوەندی بە ئاوەڵا و داخراوبوونی نەشتەرگەریەکەوە نییە و بە گشتی بڕینی بچوکی کۆڵەکەی بچوکی لووت تەنانەت دوای سێ چوار هەفتەش بە چاو نابینرێت.

 

لە ئێستادا لە جیهان بە پێچەوانەی دەیەکانی ڕابردوو لایەنگرانی نەشتەرگەری ئاوەڵا زیاتر بوون. لەم جۆرە نەشتەرگەریەدا چینەکانی کرۆشکەی و ئێسکی لووت بە جوانی دەبینرێن و کارەکە ئاسانتر و ڕێکتر دەبێت هەر چەندە لەم شێوازەدا ڕەنگە هەڵامسانی سەری لووت زیاتر بخایێنێت.

bini-2

 

Comments

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

*
*

راوێژکاری لەگەڵ دوکتور

22725171 - 9821+
22725195 - 9821+ پەیوەندیی لەگەڵ ئێمە