ئایا نەشتەرگەری لووت کاریگەری لە سەر جوان بوونی شوێنەکانی دیکەی دەم و چاویش دەبێت؟

ئایا نەشتەرگەری لووت کاریگەری لە سەر جوان بوونی شوێنەکانی دیکەی دەم و چاویش دەبێت؟

جاری وایە گۆڕانکاری چاوەڕوان کراو لە دوای نەشتەرگەری لووت لە سەر دەم و چاو دەبینرێت بۆ وێنە ئەگەر لووتێک بە ئێسکی پانەوە لە لایەن پزیشکێکی لێوەشاوە و پڕۆفێشناڵەوە بە جوانی و لە جێگایەکی دروستەوە باریک و تەسک بکرێتەوە بە گشتی کوڵم پڕتر و چاوەکان بازتر دەنوێنن. هەڵبەت ئەگەر لە جێگایەکی دروستەوە باریک و تەسک نەکرێتەوە کاریگەری پێچەوانەی دەبێت. هەندێک جار دەتوانرێت بە قیت کردنەوەی لووت کاریگەری پۆزیتیڤی لە سەر شیوازی لێوەکانی نەخۆشەکە دروست بکرێت جاری وایە بە راستکردنەوەی دورستی لووت شێوازی پێکەنین و بینینی پوکەکان لە کاتی پێکەنیندا چاک دەبێت. سەرەڕای ئەمانە ئەگەر فاکتەرێکی زۆر نەرێنی لە سەر ڕوخسار هەبێت باشترین نەشتەرگەری لووتیش ناتوانێت لایببات و جوانیەکی ئەوتۆ بەو کەسە ببەخشێت.

یەکێک لەو نەشتەرگەریانەی کە بە داخەوە زۆر لە لایەن خەڵکەوە نەناسراوە نەشتەرگەری چناکەیە کە زۆربەی جاران زۆر بە ئاسانی و تەنها بە بێ سڕ کردنێک ئەنجام دەدرێت و کێشەی کەمتریش لە نەشتەرگەری لووت دروست دەکات بەڵام جاری وایە کاریگەریەکەی زۆر لە نەشتەرگەری لووت زیاتر دەبێت چونکە چناکەی بەپاشدا شکاوە دەبێتە هۆی ئەوەی کە لووت زەق بێتەوە و لە ڕادەبەدەر قیت بێتەوە و رەنگە ئەو کێشەی کە ئەو کەسە پێی وایە هی لووتیەتی بە نەشتەرگەری چناکە بە شێوەیەکی باشتر چارەسەر بکرێت تا ئەوەی کە نەشتەرگەری لووتی بۆ بکرێت. جاری وایە لە چناکەی ئاسایی و نە زۆر بچووکیشدا بە گەورە کردنەوەی چناکە دەتوانرێ نەشتەرگەریەکی جوانتری لووت بۆ نەخۆشەکە بکرێت.

 

 

Comments

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

*
*

راوێژکاری لەگەڵ دوکتور

22725171 - 9821+
22725195 - 9821+ پەیوەندیی لەگەڵ ئێمە