ئایا هەناسە هەڵکێشان لە ڕێگەی لووتەوە دوای نەشتەرگەری ڕینۆپلاستی ئەستەمتر دەبێت؟

ئایا هەناسە هەڵکێشان لە ڕێگەی لووتەوە دوای نەشتەرگەری ڕینۆپلاستی ئەستەمتر دەبێت؟

ئەگەر چی بە گشتی دوای نەشتەرگەری ڕینۆپلاستی لووت بچوکتر دەبێتەوە بەڵام ئەگەر نەشتەرگەریەکە بە ودری و بە تەکنیکی نوێوە ئەنجام بدرێت ئەم بچووک بوونەوە لە سەر ڕێگەی هەوا نابێت و هەناسە هەڵکێشان ناکەوێتە ژیر کاریگەریەوە. سەرەڕای ئەمە بە گشتی ١-٣ مانگ دوای نەشتەرگەری ئەگەری ئەوە هەیە بە هۆی هەڵامسانی ناو لووتەوە تا ڕادەیەکی کەم لووت گیران هەبێت کە دەبێ دوای ئەو ماوەیە چاک بێتەوە. ئەگەر چاکیش نەبۆوە دەبێت بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە هەوڵ بدرێت.

لەو نەخۆشانەی کە دوچاری ئالێژری لووتن جاری وایە تا ساڵێک دوای نەشتەرگەری ڕینۆپلاستی ئالێرژی توندتر دەبێتەوە و پێویستی بە کارهێنانی دەوا و دەرزی زیاتر دەبێت بەڵام بە بەکارهێنانی دورستی دەواکانی دژە ئەلێرژی دەبێ هەناسە هەڵکێشان باشتر ببێتەوە. جاری وایە هێشتنەوەی خواری ناو لووت و جاری واشە گەورەیی شاخەکەکان و یان ترازانیان بەرەو ناوەوە و یان خود تەشەنە سەندنی شاخەکەکان هۆکاری ئەم گیرانەی لووتن و بە دەگمەن تێکەوتنی کرۆژەکان هۆکاری ئەم کێشانەی هەناسە هەڵکیشانن و هەموو ئەوانە ئەگەر پزیشکێکی باش و شارەزا بێت کەمتر ڕوو دەدەن و تەنانەت ئەگەریش ڕوو بدەن بە ئاسانی چارەسەریان بۆ دەکرێت.

لە ڕاستیدا دوای نەشتەرگەریەکی ڕینۆپلاستی باش هەناسە هەڵکێشانی نەخۆش لە جاران باشتر دەبێت (هەڵبەت دوای ١ تا ٣ مانگ) و یان ئەوەی کە هیچ گۆڕانێکی بەسەردا نایات و بەڵام خراپتر بوونی بە هیچ لەونێک سروشتی نییە مەگەر نەخۆش توشبوو بە ئالێرژی بێت کە ئەویش بە دەوا و دەرمان چارەسەر دەکرێت.

 

Comments

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

*
*

راوێژکاری لەگەڵ دوکتور

22725171 - 9821+
22725195 - 9821+ پەیوەندیی لەگەڵ ئێمە