ئەو هۆکارانەی کە لە سەر ئەنجامی نەشتەرگەری لووت کاریگەریان هەیە

بە گشتی ئەنجامی نەشتەرگەری لووت بە دەست شارەزاترین پزیشکانیشەوە پەیوەندی بە دوو فاکتەری سەرەکیەوە هەیە:

  1.  ڕەسەنی پێستی نەخۆش لە بواری ئەستووری و نەرمی و ڕێژەی ئلاستیسیتە
  2.  ڕادەی جوانی ئەندامانی دیکەی دەم و چاو

سەبارەت بە جۆری پێست نموونەیەک کە زۆر یارمەتیدەرە و من زۆر جاران بۆ نەخۆشەکانمی باس دەکەم جیاوازی نیوان تۆپێکی چەرم و میزەڵدانێکە. میزەڵدان بە هۆی تایبەتمەندی ئەلاستیکیەکی کە هەیەتی بە کەم کردنەوەی باکەی زۆر بە باشی بچوک دەبێتەوە بە بێ ئەوەی کە لە فۆڕم و شێوە بکەوێت لە کاتێکدا کە تۆپێکی چەرم بە کەم کردنەوەی بای ناوەوەی بە ڕێژەیەکی کەم بچوک دەبێتەوە و ئەگەر زیاتر لە ئەندازە بچووک بکرێتەوە لە فۆرم دەکەوێت.

 

 

 

 

هەڵبەتە هیچ پێستێک نەک وەکوو تۆپی چەرم تۆزێک ئەلاستیسیتەیە و نەک وەک میزەڵدانیش ئەلاستیسیتەی زۆری هەیە بەڵم ئەم نموونەیە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی کە نەخۆش تێبگات بۆچی کاردانەوەی دوو جۆر پێستی جیاواز لە گەڵ یەکتردا جیاوازە. لووت لە سێ توێژی سەرەکی پێکهاتووە:

  1.  پێست و ماسولکەی لکاو بە ژێر ئەم پێستەوە
  2.  پێکهاتەی ئێسقانی-کڕۆژەی لووت کە لە سەرەوە زیاتر لە ئیسقان و لە خوارەوە لە کرۆژە پێکهاتووە. ٣) ناوەوەی لووت کە بە لیجاییەک لووت لە ناوەوە ئاگاداری دەکات.

لە نەشتەرگەری ڕینۆلاستی پێست لە گەڵ ئەو ماسولکانەی کە پیوەی لکاون لە سەر کرۆژە و ئێسقان لادەدرێن و گۆڕانکاریەکە لە سەر ئیسقان و کرۆژە ئەنجام دەدرێن لە هەندێک شوێن کەم کردنەوە و لە هەندێك شوێنیش زیاد کردن و لە هەموانیش زیاتر گۆڕینی فۆڕم و شێوازی کرۆژەکان و ئێسقانەکان دەدرێت لە سەر توێژی پێست و ماسولکەکان گۆڕانکاریەکی ئەوتۆ ئەنجام ناگیرێت و ئەم توێژانە بە پێی ڕێژەی ئەلاستیسیتەی خۆیان کاردانەوەیان لە سەر گۆڕانکاریەکانی ئێسقان و کرۆژەکان دەبێت و لە سەر توێژی کرۆژەیی ئێسقان دەخەوێت و هیدی هێدی فۆڕمی دڵخواز بە خۆیەوە دەگرێت لیرەدا ڕێژەی ئەلاستیسیتەی پیستە کە دیاری دەکات کە تا چ ڕادەیەک نەشتەرگەری دەتوانێت کاریگەری هەبێت. پێستێک کە ڕێژەی ئەلاستیسیتەی زۆر کەم بێت و یان خود ئەوەی پێی دەگوترێت لووتی گۆشتن لە ئاست بچوک کردنەوەی ئێسقان و کرۆژەکان کاردانەوەی دەبێت بەڵام بە گۆڕینی فۆڕم تا ڕادەیەک باش و بە گەورە کردنیش بە باشی وڵام دەداتەوە. کەوابوو پزیشکێکی شارەزا لە لووتی گۆشتندا ئەگەر زۆر پیویست نەکات کە لووت بچوک بکاتەوە دەتوانێت کە ئەنجامی زۆر باش وەربگرێت.

سەرەڕای ئەوەش پێستێکی باش و کێشدار و گەنج و خاوەن ئەلاستیسیتەی باش ( یان خود ئەوەی پێی دەوترێت لووتی ئێسقانی) ڕێگە بۆ گۆڕانکاری جۆراوجۆر بۆ پزیشک خۆش دەکات. هەرچەندە پزیشکێکی کەم ئەزموونیش لە لووتی ئێسقانی دەتوانێ ئەنجامی باش وەربگرێت بەڵام نەشتەرگەری لووتی گۆشتن پێویستی بە پزیشکێکی شارەزا و خاوەن ئەزموونە سەرەڕای ئەمانەش تەنانەت لووتێکی ئێسقانی بە پێستێکی باشەوە لە لای پزیشکێکی شارەزا و خاوەن ئەزموون ئەنجامێکی باشتری بە نیسبەت لووتێکی گۆشتن دەبێت.

فاکتەری دوەم کە کاریگەری لە سەر ئەنجامی نەشتەرگەری دەبێت ڕادەی جوانی شوێنەکانی دیکەی دەم و چاوە. لە ڕوخسارێکی جواندا تەنانەت ئەنجامێکی مام ناوەندیش لە نەشتەرگەری لووت ڕەزامندی بە دوادا دەبێت لە کاتێکدا کەسێك دەم و جاوی جوان نییە لە دوای نەشتەرگەری لووت سەبارەت بە بچووک ترین وردەکاریەکانی لووت هەستیار دەبێت ، کەسێک کە چناکەی بچووک و یان خود گۆنای قووڵی هەیە و یان پشت لێوی پان و سووری لیوی کەم و باریکە لووتی زەق و دەرپەڕیو نیشان دەدات کە ڕەنگە تەنانەت بە لووتێکی باشیشەوە (ئەگەر کێشەکانی دیکەی دەم و چاو ڕاست نەکرێنەوە) لووت تا ڕادەیەک زەق دەنوێنێت. واتە بچوک بوونی ئەندامانی دیکەی دەم و چاو دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی کە لووت خۆی گەورەتر نیشان بدات و جاری وایە ڕەنگە چاک کردنی چناکە و گۆنا و تەنانەت لێوەکان بە شێوەیەکەی ناڕاستەوخۆ ببێتە هۆی ئەوەی کە ؛ووت بچووکتر و جوانتر خۆی بنوێنێت.

 

Comments

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

*
*

راوێژکاری لەگەڵ دوکتور

22725171 - 9821+
22725195 - 9821+ پەیوەندیی لەگەڵ ئێمە