تکایە سەبارەت بە پۆلیپی لووت و کێشەی هەناسەدان ڕوونکردنەوەیەکمان بۆ بدە.

کێشەی هەناسەدانی لووت هۆکاری زۆری دەتوانێ هەبێت بەڵام بە گشتی کێشەی درێژخایەنی هەناسە لە لووتدا دوو هۆکاری هەیە: هۆکاری باوتر ئالێرژی لووتە کە دەتوانێ لە گەڵ پشمین و ئاوی لووت هاوکات بێت و بەڵام جاری واشە تەنها بە شیوەی گیرانی لووت دەردەکەوێت و بە شێوەیێکی گشتی دوو لایەنەیە و یان خود ئەوەی کە جاری وایە لەیەک و جاری واشە لایەگی دیکەی دەگیرێت و بە زۆری بە شێوەی وەرزیە و لە وەرزەکانی گەرمی ساڵدا تەشەنا دەسێنێت بەڵام جاری واشە هەمو وەرزێک هەیە و ئالێرژی درێژخایەن کە بە باشی چارەسەر نەکرێت دەبێتە هۆی گەورەبوونی چەند پارچەیەک لە ناو لووتدا. ئالێرژی بە گشتی دەبێ بە دەوا و دەرمان کۆنتڕۆڵ بکرێت بەڵام هەندێک ئەگەر جار پێویستی بە نەشتەرگەریش هەیە کاتێک کە شاخەک لە ناو لووت دروست دەکات.

شاخەکەکان بە شێوەیەکی سروشتی لە ناو لووتدا هەن و بە بچوک و گەورەبوونەوەی پەیتا پەیتا وەکوو تێرمۆستاتەک ڕێژەی چونی هەوا لە ناو لووتدا کۆنتڕۆڵ دەکەن تا بەم شێوەیە کوالێتی، شە و نم و گەرمی هەوا کە دەگاتە شوێنەکانی هەناسەدان کۆنتڕۆڵ بکات و هەر بۆیەش هەمیشە لایەکی لووت ئاوەڵاتر و لایەکی دیکەی داخرواتر ڕادەگرێت و یەک دوو کاژیر دواتر پێچەوانە لایەکەی دیکە زیاتر دەکاتەوە کە ڕەنگە ئەمە بۆ پشودانی هەمیشەیی یەکێک لە کونە لووتەکان پێویست بێت.

بە هەر حاڵ دەبێ بیری ئەو نەخۆشانەی کە ئالێرژیان هەیە بێنینەوە کە ئەگەرچی جاری وایە نەشتەرگەری کۆڵەکەی ناوەوەی لووت هاوکات لە گەڵ ڕینۆپلاستی کاریگەریەکی ئەرێنی لە سەر ئالێرژی دادەنێت. مێکانیزمی لووت ڕەگەی لە ناو سلولەکانی خوێندایە و واتە ڕیشەی ئالێرژی لووت لە خوێن دایە و شوێنی سەرهەڵدانەکە لووتە و کەوابوو ئەنجامی نەشتەرگەریەکە کاریگەری لە سەر چارەسەری ئالێرژی نابێت و تەنانەت هەندێک جار تا ماوەیەک دوای نەشتەرگەریەکە ڕەنگە ئالێرژی توندتریش ببێت. چارەسەری ئالیرژی بە گشتی دەوا و دەرمانە و ئەم دەوایە  جاری وایە دوای نەشتەرگەری تا نزیک بە ساڵێک دەبێ زیاتر و بە هێزتر بە کار بهێنرێت.

 

 

polip-bini

هۆکارێکی دیکە کە زۆر باوە گیرانی لووت بە هۆی خواربوونی کۆڵەکەی ناوەوەی لووتە کە دەبێتە هۆی گیرانی لایەکی لووت. هەڵبەت زۆر بە دەگمەن گیرانی هەر دوو لای بە دوادا دەبێت سەرەرای ئەمەش تەنانەت ئەگەر لایەکیش گیرابێت جاری وایە مومکینە نەخۆشەکە نەتوانێ لا گیراوەکەی بە دروستی بدۆزێتەوە. چارەسەری خواری کۆڵەکەی ناو لووت نەشتەرگەری سیتۆپلاستیە کە دەتوانێت بە تەنیایی و یان خود هاوکات لە گەڵ نەشتەرگەری ڕینۆپلاستی ئەنجام بدرێت. پۆلیپی لووت نەخۆشیەکی باو نییە و بۆ چارەسەریەکەشی بێجگە لە نەشتەرگەری دەاو و دەرمانیش هەیە. بەم حاڵەشەوە زۆربەی ئەو نەخۆشانەی کە تووشی خواری کۆڵەکەی ناو لووتن بە هەڵە وا دەزانن توشی پۆلیپی لووت بوون بە شێوەیەک کە تەنانەت جاری وایە پزیشکانیش لە جیاتی پشکنینی دورست بۆ نەخۆشەکە بە هەر کەسێک کە توشی گیرانی لووت بێت دەڵێن کە پۆلیپی لوتت هەیە و ڕەنگە ئەم هەڵەی نەخۆشەکانیش بە هۆی ئەم بابەتەوە بێت.

Comments

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

*
*

راوێژکاری لەگەڵ دوکتور

22725171 - 9821+
22725195 - 9821+ پەیوەندیی لەگەڵ ئێمە