دوای نەشتەرگەری لووت چەندە پێویستە پشوو بدرێت

دوای نەشتەرگەری لووت چەندە پێویستە پشوو بدرێت و دەبێ خۆ لە ئەنجامی چ کارگەلێک ببوێرین و کەنگێ لووت شێوازی ڕاستەقینەی خۆی بە دەست دێنێت؟

بە گشتی ئەگەر تامپۆن بە کار هاتبێت ١ تا ٤ ڕۆژ دواتر تامپۆنەکان لە ناو لووت دەهێنرێنە دەرەوە و بە گشتی گەچی لووت لە دوای یەک تا دوو حەفتە لادەبرێت و ٢ تا ٥ حەفتە دواتریش ئیتر پیویست ناکات چەسپیشی لێبدرێت.

ڕەنگە فیلم یا قاڵبی ناو لووت کە لە لایەن پزیشکەوە دانراوە ١ تا ٤ حەفتە دواتر دەهێنرێتە دەرەوە. ماسینی لووت لە دوو حەفتەی یەکەمدا بە نیسبەت زۆرە و بە گشتی دوای هێنانە دەری تامپۆنەکان کونە لووتەکان ئاوەلاتر و تاوتا دیاری دەکەن و رەنگە لووت زۆر قیت بەر چاو بێت کە ئەم بابەتانە ١ تا ٣ مانگ دوای نەشتەرگەری لادەچن.

بەشی هەرە گەورەی ماسینەکانی لووت دوای ٣ تا ٦ مانگ دەخەوێتەوە بەڵام بە پێی ئێسقانی یان گۆشتن بوونی لووت و تکنیکی ئاوەڵا و داخراو بوونی نەشتەرگەری لووت و درێژخایەن و کەم بوونی ماوەی نەشتەرگەری ڕەنگە هەندێک ماسین لو لووتدا تا ٢ ساڵیش بمێنێتەوە بەڵام بە گشتی ١ تا ٣ مانگ دوای نەشتەرگەری، لووت شێوازی جێگای قبووڵ بە خۆیەوە دەگرێت هەر چەندە پڕۆسەی چاکتر بوونەوەی تا ماوەیەکی درێژتر هەر وا بەردەوام دەبێت. ماسین و ڕەش داگیرسانی دەوروبەری چاوەکان پەیوەندی بە چەند هۆکارەوە هەیە: تەکنیکی پزیشک و تا ڕادەیەکیش بارودۆخ و جۆری بێهۆش کردن – ڕەسەنی ئێسکی نەخۆش و ئەوەی کە تا چ ڕادەیەک پێویستە دەستکاری بکرێن- ڕەنگ و ڕەسەنی پێستی دەوروبەری چاو لە ڕووی ناسکیەوە- ئاگاداری نەخۆش لە شوێنەکە و بە کارهێنانی سەهۆڵ و پێشنیازەکانی پزیشک بۆ ٢ تا ٣ ڕۆژی دوای نەشتەرگەریەکە کە باسیشمان کردن بە گشتی ئەگەر پزیشک تکنیکێکی دروست بە کار بێنێت ڕێژەی ڕەشایی دەوری چاو زۆر کەم دەبێت و ئەگەریش ڕەش داگیرسێت هێندە زۆر نابێ کە هەڵبەت ئەگەر وابێ تا حەفتەیەک زیاتر خۆ ناگرێت و دوای ٢ تا ٤ حەفتە هیچ شوێنەروارێکی نامێنێت. بە شێوەیەکی گشتی گیرانی لووت ١ تا ٣ حەفتە دوای نەشتەرگەری تەواو دەبێت.

هەڵبەت کاتێک کە فیلم لە ناو لووتدا بە کار هاتبێت تا ئەو کاتەی کە دەهێنرێتە دەرەوە تا ڕادەیەک گیراوی لووت دەمێنێتەوە. هەڵبەت گیرانێکی زۆر کەمی لووت تا ٢ بۆ ٣ مانگیش سروشتیە بەڵام دوای ئەوە ئەگەر گیرانی لووت هەر بەردەوام بێت دەبێ پزیشکەکەت ئاگادار بکەیتەوە.

 

person-behboodi

 

 

Comments

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

*
*

راوێژکاری لەگەڵ دوکتور

22725171 - 9821+
22725195 - 9821+ پەیوەندیی لەگەڵ ئێمە