دوای نەشتەرگەری لووت چەندە پێویستە پشوو بدرێت؟

دوای نەشتەرگەری لووت چەندە پێویستە پشوو بدرێت و دەبێ خۆ لە ئەنجامی چ کارگەلێک ببوێرین؟

ئەگەر چی من بە نەخۆشەکانم دەڵێم وا باشترە کە دوای نەشتەرگەری یەک حەفتە نەچنە سەر دەوام و ئیش و کارەکانیان بەڵام بە پێی توانای لەشی نەخۆشەکە و جۆری بێهۆشکردنەکەی، نەخۆشەکان بە گشتی ١ بۆ ٣ ڕۆژ دوای نەشتەرگەری بە ڕادەی پێویست سەرخۆ دەکەونەوە بۆ ئەوەی کە بتوانن لە ماڵ بچنە دەرەوە بەڵام لاوازیەکەی جەستەییان تا حەفتەیەکیش دوای نەشتەرگەریەکە هەر دەبێت. وا باشترە تا دوو حەفتە ڕێژەی چالاکەکانی لەش سنووردار بێت. دوای یەک حەفتە نەخۆشەکان دەتوانن بۆ سەر کارەکانیان بگەڕێنەوە و بەڵام دەبێ خۆیان لە چالاکی جوڵەی لەشی زۆر و زۆر وتن بپارێزن. دەبێ هەوڵ بدەن خۆیان لە جوڵەی توندی دەم و چاو و لێوی سەرەوە وەکوو گریان، پێکەنین توند و مژین و بنێشت جاوین تا دوو حەفتە بپارێزن. تەنانەت تا دوو مانگیش لەبەر چاو گرتنی ئەم بابەتانە دەتوانێت زۆر بە سوود بێت. بە گشتی لە ٢٤ کاژێر دوای نەشتەرگەری و جاری واشە تا ٧٢ کاژێر دەتوانێ کەڵک کە سەهۆڵ بۆ کەم کردنەوەی هەڵامسان وەربگرێت.

وا باشترە شەوی یەکەمی دوای نەشتەرگەری خواردەمەنی ئاوەکی سارد بە کار بهێنردێت و خاڵی گرینگ ئەوەیە کە لە سەرەتاکاندا خواردنەوە بە ڕێژەیەکی کەم و هێدی هێدی دەست پێبکەن لەبەر ئەوەی کە بە گشتی ڕشانەوەی دوای نەشتەرگەری بە هۆی خواردنی لە ناکاوی بڕێکی زۆر لە تراوەکان دێت. لە کاتێکەوە کە دەتوانن بە بێ یارمەتی لە سەر کورسیەکەتان دابنیشن بە خواردنەوەی کەوچکێک ئاو دەست پێبکەن و ئەگەر دوای ١٥ چرکە کێشەتان نەبوو نیوە پیاڵەیەک ئاو بخۆنەوە و ئەگەر دیسانیش دوای ١٥ چرکە کێشەتان نەبوو دەتوانن خواردنەوەی تراوەکانی دیکەش دەست پێبکەن ئەگەریش هەستان بە حاڵەتی ڕشانەوە کرد تا ئەو کاتەی چاک دەبنەوە دەست لە خواردنی هەموو جۆرە خواردنێک هەڵگرن تا ئەو کاتەی کە ئەم حاڵەتەتان بە تەواوی تێدا نامێنێت. ڕۆژی دواتر دەتوانن دەست بە خواردنی خواردەمەنی نەرم بکەن بەڵام تا دوو حەفتە خۆ لە خواردنی چێشت و خواردەمەنی توند و رەق کە پێویستیان بە جوونێکی زۆر و گەڕانی شەویلکەکان هەیە، بپارێزن، مەبەستیش لە خواردنی نەرم تەنها سوپ نییە بەڵکوو برینج و شلە و گۆشتی هاڕدراو و کوتراو و خواردنی لەم شێوەیە هیچ کێشەیەک دورست ناکەن.

بە گشتی وا باشترە لە کاتی خەودا سەر ڕووی لە سەرەوە بێت تەنانەت شەوی یەکەم وا باشە بە حاڵەتی نیوە ڕاکشانەوە بخەون و پاشان بە کارهێنانی دوو باڵنج تا دوو حەفتە تەواوە و بنەما ئەوەیە کە لووت لە دڵ لە سەرتر بێت و تا دوو حەفتە لە سەر لاتەنیشت نەخەون چونکە رەنگە لە کاتی خەودا سەرینەکە فشار بخاتە سەر لووت و خواری بکات.

دوای ٣-٢ حەفتە دەتوانن وەرزشی سووک وەکوو بە پێی ڕۆیشتن و پیاسە و هەڵاتنێکی لە سەرەخۆ دەست پێبکەن بەڵام وا باشترە وەرزشی قورستر وەکوو شاخەوانی، مەلە، خلیسکێن و … بۆ ٥/١ تا ٢ مانگ دوا بخەن و هەروەها وا باشە تا ٢ مانگ خۆ لە هەتوای بە تین بپارێزن چونکە رەنگە هەتوای بە تین زیان بە پێستان بگەیێنێت بە گشتی دوای دوو مانگ دەتوانن هەموو ئەو کارانەی کە پێشتر دەتانکرد ئەنجامیان بدەنەوە و لە ٢-٣ حەفتەی یەکەم ئەگەر حاڵەتی پژمینتان بوو هەوڵ بدەن کە بە دەمی ئاوەڵاوە بپشمن بۆ ئەوەی فشار نەکەوێتە سەر لووت و وا باشە ٢-٣ حەفتەی ئەوەڵ فم نەکەن و بۆ خاوێن کردنەوەی لووت بە هێمنی بیشۆن و سرومب بە کار بێنن. یەک تا دوو مانگ چاویلکە لە چاوتان مەکەن هەڵبەت دەتوانن لە ڕۆژانی یەکەمی دوای نەشتەرگەری بە چەسپێکی نەواری چاویلکەککە بە ناوچەوانتانەوە بلکێنن بۆ ئەوەی پاڵ وە لووتان نەدات.

 

moraghebat

هەندێک لە پزیشکەکان بە کارهێنانی لێنزی چاو لە ٢-٣ ڕۆژ دوای نەشتەرگەریەکەوە بە ئاسایی دەزانن بەڵام من پێم وایە بە هۆی ئەو مەترسیانەی کە لێنز بۆ تەندروستی هەیەتی دوو حەفتەی ئەوەڵ کە نەخۆش ناتوانێت باش پاک و خاوێنی دەورەی چاوی بپارێزێت لێنز بە کار نەهێنن و ئەگەر دەتانەوێت نەشتەرگەری لەیزیک بۆ چاوتان بکەن دەتوانن ٣-٤ حەفتە دوای نەشتەرگەری لووت ئەم کارە بکەن بەڵام کاری دیان پزیشکی کە پێویستی بە گوشار خستنە سەر لووت و جوڵەی توندی دەم و چاو و کردنەوەی دەمە وا باشترە ٥/١ تا ٢ مانگ دوا بخرێت.

 

Comments

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

*
*

راوێژکاری لەگەڵ دوکتور

22725171 - 9821+
22725195 - 9821+ پەیوەندیی لەگەڵ ئێمە