نقش بینی در زیبایی

لووت لە سەر جوانی چ ڕۆڵێک دەبینێت؟ و لە سەر چ کەسانێکدا نەشتەرگەری لووت کاریگەرە؟

لووتی جوان خاوەن تایبەتمەندی هەندەسی پێناسە کاروە کە باس کردن لە وردەکاریە تایبەتیەکانی لەم کتێبەدا ئەستەمە بەڵام بە کورتی دەکرێ بڵێین کە لووتی ناشیرین ناهێڵی جوانیەکانی دیکەی ڕوخسار دەربکەون. لووتێکی جوان ئەگەر چی هەر وا بۆ خۆی دەتوانێ سەرنج راکێش بێت بەڵام لەوە زیاتر دەبێتە هۆی ئەوەی کە جوانیەکانی دیکەی دەم و چاو دەربکەون و ئەگەر ئەندامانی دیکەی دەم و چاو ناشیرین بن تەنانەی لووتێکی زۆر جوانیش ناتوانێت کاریگەریەکی ئەوتۆی لە سەر ئەو کەسە هەبێت و بە پێچەوانەوە تەنانەت لووتێکی مام ناوەندی لە ڕووی جوانیەوە دەتوانێت کاریگەریەکی زۆری لە سەر دەم و چاوێک کە لە بوارەکانی دیکەدا جوانە، هەبێت.

کەوابوو ئەو کەسانە زۆر لە نەشتەرگەری لووت قازانج دەبەن کە بەر لە نەشتەرگەری دەم و چاویان بێ کێشەتر و لووتیان ناشیرینتر بووبێت. هەڵبەت بە مەرجێک کە کێشەکانی لووتیان چارەسەر بکرێت. واتە بەر لە نەشتەرگەری هەر چەندە ئەندامانی دیکەی دەم و چاو ناشیرینتر و لووت بێ کێشەتر بێت کاریگەری نەشتەرگەری جوانکاری لووت کەمتر خۆی دەنوێنیت. کە لەم  کاتانەدا وا باشترە کە بەر لە نەشتەرگەری لووت ئاوڕ لە کێشەکانی دیکەی دەم و چاو بدرێتەوە و ئەگەر بکرێت نەشتەرگەری ئەندامێکی دیکە بۆ ئەو کەسە پێشنیار بکرێت.

هەڵبەت هەندێک جار نەشتەرگەری لووت دەتوانێت هەندێک لە کێشەکانی جوانی باشتر بکات بۆ نموونە هەندێک جار دەتوانێ گۆنای بچوکی ئەو کەسە گەورەتر وێنا بکات و تەنانەت کاریگەری لە سەر جوانی فۆڕمی لێوەکان و پوکی ددانەکان بێت.

Comments

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

*
*

راوێژکاری لەگەڵ دوکتور

22725171 - 9821+
22725195 - 9821+ پەیوەندیی لەگەڵ ئێمە