مەبەست لە لووتی ئێسقانی و گۆشتن چیە؟

مەبەست لە لووتی ئێسقانی و گۆشتن چیە؟

هەر وەک چۆن پێشتریش باسمان لێکرد لووت لە سێ توێژی سەرەکی پێكهاتووە :

  1.  پێست و ماسولکەی لکاو بە ژێر ئەم پێستەوە
  2. پێکهاتەی ئێسقانی-کڕۆژەی لووت کە لە سەرەوە زیاتر لە ئیسقان و لە خوارەوە لە کرۆژە پێکهاتووە.
  3.  ناوەوەی لووت کە بە لیجاییەک لووت لە ناوەوە ئاگاداری دەکات.

توێژی ئێسقانی لە سەرەوە لە ئێسک پێکهاتووە لە خوارەوە دەگاتە کرۆژەی ناسکی سەر نووکی لووت.

لە هەندێک لە بەشەکانی خوارەوە لووت لەوانە هەندێک شوێنی دەوروبەری کونە لووتەکان و پەردەکانی لووت هەر کرۆژەشی لێ نییە و تەنها لە پێست پێکهاتووە هەر چی لە سەرەوە بەرەو خوارەوە بێین ڕۆڵی پێست لە شێوەپێدانی لووت زیاتر دەبێت و پێست بە پێی کوالێییەکی کە هەیەتی لە ئاست گۆرانکاریەکان کاردانەوەی دەبێت و هەرچی جۆری پێست باشتر و ناسکتر و کێشدار تر بێت گۆرانکاری زیاتر لە خۆ دەگرێت و دەستی پزیش بۆ گۆڕانکاری ئیسک و کرۆژەکان ئاوەڵاتر دەبێت، ئەم بابەتە زیاتر لە بەشەکانی خوارەوە لووت و سەری لووت خۆی دەنوێنێت کە بە هۆی فۆڕمی ئاڵۆزی پیستێک کە هەیەتی زیاتر پەیوەندی بە جۆری پێست بۆ تەحەمول کردنی گۆڕانکاریەکانی کرۆژەکانی ژێرەوەی هەیە.

مەبەست لە لووتی گۆشتن لووتێکە کە پێستەکەی لە بەشی خوارەوەی واتە سەری لووت خراپرت بێت و مەبەستیش لە لووتی ئێسقانی لووتێکە کە خاوەن کوالێتیەکی بشتر بێت لەم شوێنانە بە پێچەوانەی بیرۆکەی زۆربەی نەخۆشەکان کە پێیان وایە مەبەست لە لووتی ئێسقانی لووتێکە کە خوار بێت، بوونی خوارایی لە سەر لووت و ڕاستکردنەوەی لە ئاسانترین بەشەکانی نەشتەرگەری ڕینۆپلاستی لە ئەژمار دێت ئەگەرچی کاریگەریەکەی زۆر بەرچاوە بەڵام هونەری پزیشکێکی شارەزا لە دروست کردنی سەرە لووتێکی جوان خۆی دەنوێنێت کە ئەم بابەتە ئەگەرچی پەیوەندی بە شارەزابوونی پزیشکەوە هەیە بەڵام کوالیتی پیستی بەشەکانی خوارەوەی لووت و سەری لووت فاکتەرێکی یەکجار گرینگ بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکی باشە بە بێ لەبەر چاو گرتنی بوون یان خود نەبوونی خوارایی و لاری لووت هەرچی کوالێتی پێست خراپتر بێت لووت گۆشتن ترە واتە ڕەنگە لووتێک سەرەڕای ئەوەی کە زۆر خوارە پێستێکی خراپیشی لە سەر سەرە لووتی هەبێت و ئێمە گۆشتن لە ئەژماری بێنین و بە پێچەوانە لووت زۆر خوار نەبێت و پێستێکی باشی لە سەر نوکی لووت هەبێت لووتی ئێسقانی لە ئەژمار دێت.

واتە هەرچەندە کێشە و کەم و کۆڕیەکانی لووت پەیوەندیان بە پێستی لووتەوە هەبێت ئەو لووتە گۆشتنترە و هەرچی کێشەکان کەمتر پەیوەندیان بە پێستەوە هەبێت و زیاتر پەیوەندیان بە کرۆژە و ئێسکەوە هەبێت ئەو لووتە لووتێکی ئێسقانیترە.

shamayebini

 

پزیشکێکی باش دەتوانێت هەموو کێسەکانی کرۆژە و ئیسک چارەسەر بکات. ئەوەی کە دەبێتە هۆی جیاوازی ئەنجامی نەشتەرگەری لە نیوان دوو نەخۆش کە یەک پزیشک نەشتەرگەری بۆ کردوون، بە گشتی بە هۆی کوالێتی جیاوازی پێستی نەخۆشەکان و هەروەها جیاوازی تایبەتمەندیەکانی ئەندامانی دیکەی دەم و چاویانە کە کاریگەریەکی زۆری لە سەر ئەنجامی نەشتەرگەریەکە هەیە.

 

 

Comments

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

*
*

راوێژکاری لەگەڵ دوکتور

22725171 - 9821+
22725195 - 9821+ پەیوەندیی لەگەڵ ئێمە