مەترسیەکانی بێهۆشی بۆ بدەن ئایا دەبێ نەخۆش بێهۆش بکرێت و یان خود ئەو زۆرەی کە میدیاکان دەڵێن نەشتەرگەری ڕینۆپلاستی مەترسی لە سەر گیانی مرۆڤ دروست دەکات؟

نەشتەرگەری ڕینۆپلاستی بە دوو شیوازی بێهۆش کردن ئەنجام دەدرێت یەکێکیان بە شێوەی بێهۆشی گشتی یان بێهۆشی تەواو و ئەوەی دیکەش بە شێوەی سڕ کردنی شوێنی نەشتەرگەریەکە هاوکات لە گەڵ بەکارهێنانی ئارام بەخشەکان واتە ئەوەی کە پێی دەگوترێ (نیوە بێهۆشی Sedation ).

ئەم دوو شیوازە هەر دوکیان بە تایبەت لە گەنجاندا هیچ مەترسیەکیان نییە و بە دڵنیاییەوە مەترسی بێهۆشی لە کەسانێک کە نەشتەرگەریەکانی جوانکاری ئەنجام دەدەن (کە بە شێوەیەکی گشتی کەسانێکی تەندروستن) زۆر کەمتر لەو کەسانەیە کە بە هۆی نەخۆشی تایبەت و یان بە شێوەی ئۆرژانس نەشتەرگەرییان بۆ دەکرێت. ئەگەرچی مەترسی بێهۆشی لە سەر نەخۆشەکان زۆر بە دەگمەن هەیە بەڵام بە گشتی مەترسیەکانی بێهۆشی لە هەر دوو شیوازەکە (بێهۆشی تەواو و نیوە بێهۆشی) بە هۆی فاکتەری مرۆیین و ئەگەر ئاگاداری نەخۆشەکە بکرێت هیچ مەترسیەکی لە سەر دروست ناکات. ڕەنگە ریسکی بێهۆشی لە جراپترین حاڵەتدا لە ڕیسکەکانی دیکەی ژیان (وەکوو سەفەر و گەشت وگوزار) زیاتر نەبێ.

پزیشکان و پسپۆڕانی بواری بێهۆشی بە پێی دۆخی جۆری بێهۆشیەکە کە گشتی بێت یان خود نیوە بێهۆشی یەکێکیان پێشنیار بکەن بەڵام لە هەر حاڵەتدا ڕای خودی نەخۆشەکە لە سەر هەڵبژاردنی جۆر و شیوازی بێهۆشکردنەکەی زۆر گرینگە.

بە داخەوە بە هۆی تراژیک بوون و سەرنج ڕاکشیی کە هەواڵەکانی ڕووداوی بێهۆشی لە پڕۆسەی نەشتەرگەری جوانکاریدا هەیەتی میدیاکان بە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە دەگمەنانە ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت ئەم نەشتەرگەریە ئەنجام بدەن توشی دڵەڕاوکێ دەکەن بە جۆرێک کە زۆربەی خەڵک پێیان وایە نەشتەرگەری جوانکاری بە تایبەت لووت مەترسی مەرگی هەیە لە کاتێکدا کە ئەم مەترسیانە زۆر دەگمەنن و پەیوەندیان بە نەشتەرگەریەکەوە نییە. بەڵکوو پەیوەندیان بە فاکتەرەکانی بێهۆشیەوە هەیە و ئەم ڕووداوانە لە زۆربەی نەشتەرگەریەکانی دیکەشدا ڕوو دەدات بەڵام چونک بڵاو کردنەوەی ڕووداوی لەم چەشنە لە نەشتەرگەریەکانی دیکە سەرنج ڕاکێش نین میدیاکان بڵاویان ناکەنەوە.هەر چەندە ڕێژەی ئەم ڕووداوانە لەە نەشتەرگەریەکانی دیکەشدا یەکجار کەم و دەگمەنە.

 

 

Comments

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

*
*

راوێژکاری لەگەڵ دوکتور

22725171 - 9821+
22725195 - 9821+ پەیوەندیی لەگەڵ ئێمە