نەشتەرگەریەکانی دیکەی دەم و چاو

نەشتەرگەریەکانی دیکەی دەم و چاو

بە هەمان شێوە کە پێشتریش ئاماژەمان پێکرد سەرەڕای ئەوەی کە نەشتەرگەری جوانکاری لوت ڕۆڵێکی گەورەی لە جوانتر بوونی دەم و چاودا دەبینێت، هۆکاری دیکەش دەتوانن ڕۆڵی ئەرێنی و یان خود نەرێنی لە سەر جوانی دەم و چاو هەبێت. کە لە جۆر و ڕەنگی پێست و حاڵەتی ماسولکەکانی دەم و چاو(میمیکی دەم و چاو)ەوە بگرە تا شێوەی چاو و برۆ و قژی سەر، ناوچەوان، گۆنا، لێوەکان، چناکە، دیان و گەردن کاریگەریان لە سەر جوانی مرۆڤ هەیە. لە هەندێک لەم نمونانەدا تا ئێستا شێوازێکی نەشتەرگەری وا دانەهاتوە بەڵام لە زۆربەیاندا ئمکانی چاکسازی و ڕاستکدنەوە هەیە. زۆربەی ئەو نەخۆشانەی کە ئەم نەشتەرگەریانەیان بۆ دەکرێت بە پێچەوانەی نەشتەرگەری لووت هەوڵ دەدەن ئەم نەشتەرگەریە بشارنەوە چونکە ئەم نەشتەرگەریە بە ڕآدەی نەشتەرگەری لووت لە لای خەڵک ناسراو نییە و ڕەنگە هەر بەم هۆیەشەوە ئامارەکانی ئەم نەشتەرگەریانە بە بەروارد لە گەڵ نەشتەرگەری لووت کەمترە. جاری وایە ئەم نەشتەرگەریانە زۆر کەم زەحمەتر و زۆر کاریگەرترن هەم بۆ پزیشک و هەمیش بۆ نەخۆشەکە. لێرەدا ئاماژە بە چەند جۆر لەم نەشتەرگەریانە دەدەین:

لە پێش هەموو ئەو نەشتەرگەریانە نەشتەرگەری چناکەیە. نەشتەرگەری چناکە لە زۆربەی کاتەکاندا بۆ هێنانە پێشی چناکە بە نەشتەرگەریەکی سادە و بە بە کارهێنانی پڕۆتێز ئەنجام دەدرێت. لە کاتێکدا کە ئێکلۆژن (جوت کردنی ددانەکان)یشی لە گەڵدا بێت ڕەنگە هاوکاری پزیشکی ئۆرتۆدێنسی و ئەنجامی نەشتەرگەریەکە لە لایەن بزیشکی شەویلاکەوە پیویست بێت. جاری وایە شەویلاکی سەرەوەش هەندێک کێشەی هەیە کە ئەویش لە لایەن پزیشکی نەشتەرگەری شەویلاک و بە هاوکاری پسپۆڕی ئۆرتۆدێنسی نەشتەرگەری بۆ دەکرێت. نەشتەرگەری جوانکاری کوڵم (گۆنا) کانیش نەشتەرگەریەکی باوە. ئەم نەشتەرگەریە بە گشتی بە مەبەستی گەورە کردنی و زەق کردنەوەی گۆناکان ئەنجام دەدرێت کە ئەم نەشتەرگەریەش هەر وەکوو چناکە دەتوانرێت بە دانانی پڕۆتێز ئەنجام بدرێت و یان خود چەوری تێبکرێت. تێکردنی چەوری نەشتەرگەریێکە کە ڕەنگە کەم مەترسیترین و کەم زەحمەترین نەشتەرگەری جوانکاری دەم و چاو بێت.

چوونکە چەوری لە ڕێگەی چەند دەرزیەکەوە لە شوێنەکانی دیکەی لەش دەگیرێت و لە گۆنا، لێو و تەنانەت چناکە و شوێنەکانی دیکەی دەم و چاو کە پێویستن دەکرێت. ئەگەرچی تەکنیکی دورستی ئەنجام دانی ئەم کارە کاریگەری زۆری لە سەر ئەنجامی نەشتەرگەریەکە دەبێت بەڵام بە هۆی ئەوەی کە لەم نەشتەرگەریەدا ڕێژەیەکی زۆری ئەو چەوریە کە تێکراوە دەتوێتەوە ڕەنگە پێویست بکات چەندین جار ئەم کارە ئەنجام بگیرێت بۆ ئەوەی کە ئەنجامی باشی هەبێت. لە ئەزموونەکانی مندا زۆربەی نەخۆشەکانم بە یەک جار تێکردنی چەوری ڕەزامەندیەکی کەم تا کورتیان هەبوە بەڵام دەبێ ئەو نەخۆشەی دەیەوێت ئەو کارە بکات ئەوە بزانێت کە ڕەنگە پێویست بێت ٢ جار (یان تەنانەت تا ١٠ جاریش ) بۆ چاکسازی تەواو تێکردنی چەوری پێویست بکات. لەم دواییانەدا تێکردنی هەندێک ژلە کە ناتوێنەوە و دزە ناکەنە ناو لەشەوە و لە جۆری پۆلی ئێکریل ئامیلن لە وڵاتی ئێمەش باو بووە کە هەرچەندە ئەنجامی خێرا، هەرزان و هەمیشەیی و تەواوی هەیە بەڵام بە هۆی ئاثەواری نەناسراوێک کە ڕەنگە هەیبێت من بە کارهێنانیان بە باش نازانم. بە کارهێنانی هەندێک مادە کە ئەوانیش دزە دەکەن و دەتوێنەوە وەکوو ئەو ژلانەی کە لە هیالۆرۆنیک ئەسید و کلارژن، ئەگەرچی دوای ماوەیەکی کەم بە تەواوی لە ناو دەچن و دەتوێنەوە بەڵام هیچ مەترسیەکیان نییە و لە بواری پزیشکەوە ڕێگەپێدراون و دەتوانرێت بۆ پڕ کردنەوەی چرچ و لٶچەکانی دەم و چاو کەڵکیان لێ وەربگیرێت. بە کار هێنانی بوتاکس و یان خود سیم بوتولیسم کە بۆ لاواز کردنی ماسولکەکانی ناوچەوان و پڕ کردنەوەی چرچ و لۆچەکان بە کار دەبرێت لەو کارانە لە ئەژمار دێت کە دەتوانێت بۆ جوانکاری دەم و چاوی کەسانی بە ساڵاچوو بە کار ببرێت.

نەشتەرگەری جوانکاری بژۆڵەکان و یا بلفارۆپلاستی کە دەتوانێت بۆ چارەسەری هەڵامسان بژۆلەکانی سەرەوە و خوارەوە یارمەتیدەر بێت ئەوەش لەو نەشتەرگەریانەیە کە بە زۆر جار بۆ کەسانی بە ساڵاچوو کەڵکی لێ وەردەگیرێت ئەگەرچی هەندێک جار بۆ گەنجانیش بەکار دەبرێت.

فاکتەرێکی دیکە کە لە سەر جوانی مرۆڤ زۆر کاریگەرە فۆڕم و ڕەنگی ددانەکانە کە لە ئێستادا چەندین چارەسەری بۆ ڕاسکردنەوەی ددانەکان هەن و بۆ نموونە ئۆڕتۆدێنسی لەو چارەسەریە ناسراوانەیە کە زۆر بە کار دەبرێت کە بێجگە لەوەی کە چارەسەریێکە لە سەر جوانیش زۆر کاریگەرە.

نەشتەرگەریەکی دیکە کە بۆ پێشگرتن لە پاشهاتە دەروونیەکان وا باشترە کە لە تەمەنی پێش سەرەتایی ئەنجام بدرێت نەشتەرگەری گوێچکەی گەورەیە و بەڵام بە گشتی نەخۆشەکان لە تەمەنی سەرتر بۆ چارەسەری سەردانی پزیشک دەکەن.

لە کۆتاییشدا نەشتەرگەری قژەکانە کە دەبێ ئاماژەی پێ بدرێت. لەم نەشتەرگەریەدا بە یارمەتی تەکنیکی نوێ ڕیشەکانی قژ لە شوێنەکانی دیکەی سەر بۆ ئەو شوێنانەی کە قژەکانی هەڵوەریوە پەیوەند دەکرێت و ئەم قژانە هەر وەکوو قژی سروشتی باڵا دەکەن.

 

Comments

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

*
*

راوێژکاری لەگەڵ دوکتور

22725171 - 9821+
22725195 - 9821+ پەیوەندیی لەگەڵ ئێمە