چ شتانێک هانمان دەدەن نەشتەرگەری جوانکاری ئەنجام بدەین؟

چ شتانێک هانمان دەدەن  نەشتەرگەری جوانکاری ئەنجام بدەین؟

ئەم بۆچوونە ساکارە کە چونکە جوانی باش و فرەچەشنە و هەموو شتێکی باشیش داواکاری هەیە و کەوابوو هاندەرانی ئەنجام دانی نەشتەرگەری جوانکاری ڕون و ئاشکران، تا ڕادەیەک ساکاربینینی ئەم بابەتەیە. وێدەچێت کە هەموو ئەو ڕێگایانەی کە بە جوانی دەگەن، سەرچاوەکەیان ڕوانینی ئەرێنی و پۆزیتیڤی تاک بۆ کەسایەتی خۆیەتی و هەر نەشتەرگەریەکی جوانکاریش لە ئەنجامدا پەیوەندی بە دەروون و ڕۆحی مرۆڤەوە هەیە و بە مەرجێک ئەنجامێکی باشی دەبێت کە جۆری ڕوانینی تاک بۆ کەسایەتی خۆی و متمانە بە خۆبوونی زیاتر و پۆزیتیڤتر بکات. باشترین نەشتەرگەری جوانکاریش ئەگەر ئەم گۆڕانکاریە لە سەر ڕۆحی تاک دروست نەکات نابێتە هۆی ڕەزامەندی ئەو کەسە.

لێرەدایە کە فاکتەری پاڵنەرەکان و دۆخی دەروونی و کۆمەڵایەتی و نەریتی هەر تاکێک کاریگەری زۆری لە سەر گەیشتن بە ئەنجامی دڵخواز دەبێت. بۆ نموونە کەسانی زۆر حەمبەڵی و بێکار و سەرنەکەوتوو لە بواری کۆمەڵایەتی، کەسایەتیگەلی زۆر ناسەقامگیر، کەسانێک کە توشی خەمۆکی بوون و کەسانێک کە پەیوەندی لاوازیان هەیە تەنانەت ئەگەر باشترین نەشتەرگەریشیان بۆ بکرێت لەو کەسانە نین کە لە نەشتەرگەریەکەیان ڕازی بن. من لە ئەزموونەکانی خۆمدا پاڵنەری تایبەتم لە نەخۆشەکانمدا بەدی کردوە کە وێدەچێت بە هۆی جیاوازی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی کۆمەڵگاکەمان لە گەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا لە گەڵ نووسراوەکانی کتێبە سەرچاوەکانی ڕینۆپلاستی جیاواز بێت.

 

Comments

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

*
*

راوێژکاری لەگەڵ دوکتور

22725171 - 9821+
22725195 - 9821+ پەیوەندیی لەگەڵ ئێمە