استراحت پس از عمل بینی

چەند پێشنیازێک بەر لە نەشتەرگەری

ڕەنگە گرینگترین تێبینی بەر لە نەشتەرگەری هەڵبژاردنی پزیشکی نەشتەرگەر بێت بۆ ئەوەی کە بتوانن متمانەی پێ بکەن. ئەگەرچی نەشتەرگەری لووت زیاتر لە لایەن پسپۆڕانی گوچک و قوڕگ و لووتەوە ئەنجام دەدرێت بەڵام پسپۆڕانی نەشتەرگەری چناکە و دەم و چاویش و هەروەها نەشتەرگەرانی پلاستیک و تەنانەت نەشتەرگەری گشتیش کاری نەشتەرگەری ڕینۆپلاستی ئەنجام دەدەن. بە ڕای من شارەزایی، زانست و ئەزموون لە نەشتەرگەری لووت و وردبینی و هەستی هونەری و جوانی ناسی زاتی پزیشکی نەشتەرگەر لە بە دەست هێنانی ئەنجامی جوان لە نەشتەرگەری لووت لە جۆری پسپۆڕی ناوبراو گرنگترە. هەڵبەتە لە چارەسەر کردنی کێشەکانی هەناسە دان و ڕاستکردنەوەی لووتی چەپ و چیڕ و یان خود کێشەی سینوسی پسپۆڕبوون لە بواری گوچکە و قوڕگ و لووت زۆر یارمەتیدەر دەبێت.

پزیشک بە گشتی داوای هەندێک وێنەی فۆتۆگرافی لە دەم و چاو و چەندین تاقیکردنەوە دەکات و زۆر بە دەگمەن وێنەی سی تی ئێسکەن و رادیۆلۆژیشی دەوێت. وا باشترە کە دوو حەفتە پێش نەشتەرگەریەکە ئاسپیرین و دەوای لەم شێوەیە بە کار نەبرێن. وا باشترە کە لە لانیکەم ٨ کاژێر بەر لە نەشتەرگەری نەخۆش هیچ نەخوات. ئەگەر نەخۆشی تایبەتیشی هەبێت پزیشکی نەشتەرگەر داوی ڕاوێژکاری پێویست لە گەڵ شارەزا و پسپۆڕانی ئەو نەخۆشیە دەکات. ئەگەر نەخۆشەکە توشبووی نەخۆشی ئالێرژی لووت و سینۆزیت بێت دەوای پێویست بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی بەر لە نەشتەرگەری بە نەخۆشەکە دەدرێت. پزیشکەکەتان سەبارەت بە هەر جۆرە دەوا و دەرمانێک کە دەیخۆن ئاگادار بکەنەوە و ئەگەریش توشبووی شتێکن بەر لە نەشتەرگەری باسی بکەن.

شەوی پێش نەشتەرگەری وا باشە خۆتان بشۆن و بۆ پیاوانیش ئەگەر موەکانی ناو لووتتان درێژە هەوڵ بدەن کورتیان بکەنەوە و سەر و ڕیشیشتان تەواو بتاشن.

لە بیرتان نەچێتەوە ئەگەر هێشتا ١٨ ساڵتان تێنەپەڕاندوە پێویستە فۆڕمی ڕەزامەندی لە نەخۆشخانە لە لایەن باوکتانەوە پڕ بکرێتەوە و کچانیش ڕەزامەندی باوک و ژنێکیش کە زەواجی کردبێت پێویستی بە ڕەزامەندی هاوسەرەکەی هەیە. ئەگەر چی هەر وەک چۆن پێشتریش ئاماژەمان پێدا لە بواری پزیشکیەوە تەنانەت لە تەمەنی ١٤ و ١٥ ساڵانیشدا ئەگەر گەشەیەکی تەواو هەبێت دەتوانرێت لووت نەشتەرگەری بۆ بکرێت . خۆ لە بە کارهێنانی ئاسپیرین و دەوای هاوشیوە لە ٢ حەفتە پێشترەوە بپارێزن و بە کارهێنانی ئیستامینیفۆن  و ئیستامینیفۆن کۆدۆئین ڕێگە پێدراوە.

وا باشترە لە مانگێک پێش نەشتەرگەریەکەوە جگەرە نەکێشن ئەگەرچی جگەرەکێشان ناتوانێت ڕێگر بێت لە بەر دەم بێهۆش کردن و سڕ کردنی لووت. هەر وەک پێشتریش کە وتمان پزیشکەکەتان لە بوونی هەر جۆرە نەخۆشیەکی کە هەتانە و بووتانە ئاگادار بکەنەوە و ئەگەر پێش نەشتەرگەریەکە باپەڕ بوون و سەرماتان خواردوە بە پزیشکەکەتانی ڕابگەیێنن.

ڕۆژی نەشتەرگەری جل و بەرگێکی پر بایەخ لەبەر مەکەن وێرای ئەوەی کە جلێک بێت تێیدا ڕاحەت بن. بۆ نموونە جلی بێ قۆپچە لەبەر مەکەن.

لە بیرتان نەچێتەوە کە ٢٤ کاژێر دوای نەشتەرگەریەکە ئەندامێکی خێزانەکەتان و یان خود هاوڕێکانتان دەبێ ئاگایان لێتان بێ.

 

Comments

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

*
*

راوێژکاری لەگەڵ دوکتور

22725171 - 9821+
22725195 - 9821+ پەیوەندیی لەگەڵ ئێمە